fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

عادل عەبدولمەهدی پەیوەندی بە محەمەد عەلاویی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق کرد

22:05 شه‌ممه‌ 01 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌رێكه‌ری عێراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له‌ محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق کرد و ئامادەیی خۆشی بۆ هاوکاریکردنی دەربڕی.

،

ئەمڕۆ شەممە، 1ى کانوونی دووەمی 2020 عادل عەبدولمەهدی، پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی ئەنجامدا و ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاریكردنی عه‌للاوی له‌ قۆناغی ڕاگوزه‌ردا ده‌ربڕی.

،

عەبدولمەهدی بە عەلاوی وتووە: “متمانه‌م به‌ تواناكانی ئێوه‌ هه‌یه‌ هه‌رله‌ سه‌رده‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕدا”.

،

هاوکات نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە پەیامێکی نووسراوی ئاڕاستەی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی کردبێت و گلەیی ئەوەی کردبێت “حكومه‌ته‌كه‌ی بووه‌ قوربانی ناكۆكی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و دەشترسێت هه‌مان ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵ ئەو کراوە له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاویشدادووبارە بێتەوە”.

،

ئێوارەی ئه‌مرۆ شەممە له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی ڕایگه‌یاند، سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ڕایسپاردووه‌.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل