fbpx
Shadow Shadow

چەند بڕیارێکى دەرکرد

عادل عەبدولمەهدی: نەوتى هەرێمی کوردستان دەخەینەوە ژێر دەسەڵاتی خۆمان

08:31 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، خۆپیشاندان مافی ڕەوای هەموو هاووڵاتیانی عێراقە و پێشێلکاریی بەرامبەریان قبوڵ ناکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەنادەن هێرشبکرێتە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت، هاوکات بەڵێنی چەندین چاکسازی بە خۆپیشاندەراندا و جەختیشیکردەوە “نەوتی هەرێم دەخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە”.

.

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە وتارێکدا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: “رێگە لە گەندەڵی دەگرین و بەرپرسان دەخەینە ژێر چاودێری و لە گۆڕانکارییە حکومییەکاندا رەچاوی لێهاتوویی دەکەین و رووبەڕووی  گەندەڵکاران دەبینەوە و پشتگیری لە دادگایکردنیان دەکەین، بۆ ئەو مەبەستەش دادگایەکی تایبەت دادەمەزرێنین”.

.

وتیشی، هەفتەی داهاتوو گۆڕانکاری وزاری دەکەین دوور لە پشک پشکێنە و جەخت لەسەر توانا و سەربەخۆیی وەزیرەکان و ئامادەیی ژنان و گەنجان دەکەینەوە.

.

سەرۆک وەزیرانی عێراق روونیکردەوە”مووچەی پلەباڵاکان بۆ نیوە کەمدەکەینەوە، ئاستی مووچەکان لێک نزیکدەکەینەوە، لەرێگەی چەند پڕۆژەیەک هەلی کار دەڕەخسێنین و مووچەی 130 هەزار دیناریی بۆ هەر بێکارێک دەبڕینەوە”.

.

هاوکات عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەکرد، هەنگاوێکی دیکە کەمکردنەوەی مووچەی بەرپرسەکان و پلەباڵاکان و پەرلەمانتاران دەبێت کە بەرزترین ئاستی مووچەی نیوەی مووچەی ئێستا بێت، لە بەرامبەردا ئەو پارانەی کە دەبڕدرێن لەگەڵ بڕێکی دیکەی حکومەتدا سندوقی بیمەی کۆمەڵایەتی پێ دروستدەکەن و مووچەی 130 هەزاری بۆ بێکاران دەبڕنەوە.

.

لە بەشێکی ترى وتارەکەیدا، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەربارەی نەوتی هەرێمی کوردستان، جەختیکردەوە، یاسای نەوت و گاز دەردەكەن و نەوتی هەرێمیش دەخەنە ژێر دەسەڵاتی سیاسەتی دەوڵەت.

.

ئاماژەشى بەوە کرد: ” کار دەکەین بۆ ئەوەی تەمەنی یاسایی دەنگدان کەمبکرێتەوە، بۆ ئەوەی گەنجانێکی زۆرتر بتوانن لە هەڵبژاردن بەشداربن”.

.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا عادل عەبدولمەهدی روونیکردەوە، پشتگیری لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران  دەکەن بۆ سڕکردنی کارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان.

.

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربارەی ئەو حزبانەی گروپی چەکدارییان هەیە، ئاماژەی بەوەکرد،  گروپە چەکدارەکان نابێت حزبی سیاسییان هەبێت و دەبێت ئەو گروپە چەکدارییانەی لەماوەی رابردوو بەهەر هۆکارێک دروستبوون چەکەکانیان فڕێ بدەن و ببنە حزبی سیاسی و یان ببنە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان.

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل