Shadow Shadow

عادل عەبدولمەهدی سەردانی تاران دەکات

14:58 دوو شه‌ممه‌ 22 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا عادل عەبدولمەهدی سەردانی تاران دەکات.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 22 تەمموزی 2019، ژمارەیەک میدیای عێراقی بڵاویانکردەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تاران دەکات.

.

بەپێی زانیارییەکان، تەوەری سەرەکی سەردانەکەی عەبدولمەهدی بۆ تاران، بپ گفتگۆکردن لەسەر زیاد بوونی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەبێت.

.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە و پیشنیازی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بەسەرپەرشتی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق دەکات کە تێیدا پرسی وزە، ئابوری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی تاوتوێ بکرێن.

.

پێشتر عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاندووە، عێراق ئامادەیە نێوەندگیری لە نێوان ئەمریکا و ئێران بکات بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوانیان.

 

لەگەڵ ئەوەشدا، ژمارەیەک میدیای ئێران سەردانەکەی عەبدولمەهدییان بۆ تاران پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەبێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل