fbpx
Shadow Shadow

عادل عەبدولمەهدی داوای لە بەرپرسانی کورد کردووە بکرێتەوە بە سەرۆکوەزیران؟

15:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 12 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

هۆکاری سەردانی لەناکاوی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و پاشان پارتی و یەکێتی لە هەولێر و سلێمانی، کاردانەوەى جیاوازی بەدوای خۆیدا بە تایبەت لەم کاتەدا کە بەغدا بە دەست چەندین کێشەى وەک توندتربوونی بارگرژییەکانی ئێران و ئەمریکا، خۆپیشاندانەکان و کەمی خزمەتگوزارییەکانەوە دەناڵێنێت.

.

دوێنێ شەممە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق سەردانی هەولێری کرد و بە جیا لەگەڵ سەرۆکى هەرێم، سەرۆکى و شاندی حکومەتى هەرێم و بارزانیدا کۆبووەوە.

.

دواتر سەردانی سلێمانی کرد و لە ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو حزبەدا کۆبوونەوە و لە سەرجەم ڕاگەیەنراوەکاندا باس لەوەکراوە کە “دۆخی عێراق بە گشتی، پەیوەندییەکانی هەرێم و ناوەند و بارگرژییەکانی ئەمریکا و ئێرانیان تاوتوێ کردووە.”

عادل عەبدولمەهدی داوای لە بەرپرسانی کورد کردووە بکرێتەوە بە سەرۆکوەزیران؟

.

هەردوای سەردانەکە، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی عێراق و بەشێک چالاکان و شیکەرەوە سیاسییەکان ڕایانگەیاند کە “عادل عەبدولمەهدی بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری کورد ڕۆشتووەتە هەرێم و دەیەوێت جارێکی تر بە سەرۆکوەزیرانی هەڵبژێرێتەوە.”

.

تەنانەت ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشێک لە خوێندکاران و خەڵکی نەجەف خۆپیشاندانیان ئەنجام لەدژی “هەوڵەکان بۆ دووبارە ڕاسپاردنەوەى عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.”

.

ناس کورد پەیوەندی بە چەندین بەرپرسی بەشدار و ئاگادار لە کۆبوونەوەکانی عەبدولمەهدی کرد لەبارەى ڕاستی یاخود هۆکاری نهێنی پشت سەردانەکەى، سەرجەمیان ڕەتیان کردەوە کە لە کۆبوونەوەکاندا باس لە دووبارە ڕاسپاردنەوەى ناوبراو کرابێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی.

.

لە وەڵامی پرسیاری ئایا عەبدولمەهدی داوای لە بەرپرسانی کورد کردووە پشتگیری بکەن بۆ بوونەوە بە سەرۆکوەزیران، سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بە ناس کوردی وت: “خۆم لە کۆبوونەوەکەدا بوم و بە هیچ شێوەیەک عادل عەبدولمەهدی داوای نەکردوە لەو پۆستەدا بمێنێتەوە، یاخود دوبارە هەڵبژێرێتەوە”.

.

هاوکات عیماد ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە کۆبونەوەکەی دوێنێدا تەنها باسکردنی بارودۆخی عێراق و بابەتی دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان و چۆنیەتی ڕوبەڕووبوونەوەى مەترسى و ئاڵەنگارییەکانی بەردەم پرۆسەى سیاسى و دۆخى ئەمنى تاوتوێ کران”.

.

عیماد ئەحمەد وتیشی: “عادل عەبدولمەهدی هیچ پەیامێکی تایبەتی پێنەبوو، هەروەها هیچ داوایەکیشی لە ئێمە نەکردوە بەڵکو تەنها باسی دۆخی ناوخۆی عێراقمان کردووە”.

.

بەرپرسێکی تری کورد کە بەشداری کۆبوونەوەکان بووە و نەیویست ناوی بهێنرێت بە ناس کوردی وت، “ئێمە هەڵوێستی خۆمان لەسەر ڕوداوەکانی عێراق بە عادل عەبدولمەهدی و شاندی یاوەری وتووە و جەختمان لەوە کردەوە کە دەبێت هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە و هەماهەنگى زیاتر لە نێوان هەردوولادا هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل