fbpx
Shadow Shadow

"داوا لە هاوڵاتیان دەکەم سەردانى مۆزەخانەکان بکەن"

عادل عەبدولمەهدى: 15 هەزار پارچەى شوێنەوارى عێراقى لە ئەمریکان

15:40 سێ شه‌ممه‌ 11 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکرایکرد، 15 هەزار پارچەى شوێنەوارى عێراقى لە ئەمریکایە و ئامادەکراوە بۆ ئەوەى بگەڕێندرێتەوە.

 

.

لەکاتى سەردانیدا بۆ مۆزەخانەى نیشتیمانى عێراق لە بەغداد، عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، ڕایگەیاند: “15 هەزار پارچەى شوێنەوارى کە موڵکى عێراقن لە ئەمریکان و لە ئێستادا ئامادە کراون بۆ ئەوەى بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتەکە، کە زۆربەى ئەو پارچانە ڕاستیین”.

.

عەبدولمەهدى داواى لە هاوڵاتیانى عێراقی کرد سەردانى مۆزەخانەکان بکەن بۆ ئەوەى زانیارییان هەبێت لەبارەى مێژووى وڵاتەکە.

.

سەرۆکوەزیرانى عێراق، ئاشکراشیکرد، بەرەوپێشچوونێکى گەورە هەیە لە بوارى شوێنەواردا لە عێراق، بۆ ئەوەى ڕێگرى بکرێت لە لەناوچوون و دزینى پارچە شوێنەوارییەکان.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل