fbpx
Shadow Shadow

بڵێسەى خۆپیشاندانەکان خامۆش دەبێت؟

عادل عەبدولمەهدى چەند بەڵێنێک بە خۆپیشاندەران دەدات

08:57 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

وەک هەوڵێک بۆ خامۆشکردنى بڵێسەى ئەو خۆپیشاندانانەى کە شارى بەغدا و چەند شارێکى ترى عێراقى گرتۆتەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەى پێشکەشکردنى وتارێکدا بەڵێنی ئەنجامدانی چاکسازی و دابەشکردنی مووچە و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەدات کە سودمەند نەبوون لە حکومەت و کوژراوەکانى خۆپیشاندانەکانى سێ رۆژى رابردووى بەغدا و شارەکانى ترى عێراقیش بە شەهید هەژمار دەکات .

.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ (هەینى، 4ی تشرینی یەکەمى 2019)، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەربارەی خۆپیشاندانەکان پەیامێکی بڵاوکردوە و ڕایگەیاند: “لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەهۆی خۆپیشداندان و ڕووبەڕووبوونەوەکانی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە زیانێکی زۆر بەر عێراق و عێراقییەکان کەوت و وڵاتەکەمان کەوتووەتە بەر مەترسی”.

.

وتیشى “ئێمە دڵنیایی دەدەین لەوەی کە وڵاتەکەمان دەپارێزین و ڕێز لە شەهید وبریندارەکان دەگرین و لەپەناى گەلەکەماندا دەوەستین”.

.

لە بەشێکى ترى وتارەکەیدا، سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوە کرد وەکو حکومەت بەڵێن دەدەن کە بەزوترین کات دەست بکەن بە هەنگاوەکانی ئەنجامدانی چاکسازی سیاسی و ئابوری و هەروەها خزمەتکردنی فراوانی هاووڵاتیانی خۆیان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ بێکاران ودژایەتیکردنی گەندەڵی.

.

عەبدولمەهدى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە دەبێت ژیانی ئاسایی بگەڕێتەوە بۆ شارەکان و ڕێز لە یاسا و دەسەڵات بگیرێت.

.

سەرۆک وەزیران بەڵێنیدا بەزوترین کات لێکۆڵینەوە دەست پێبکات لەو ڕووداوانەی کە ڕویدا لەوانەی کە ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکانیان بەرەو زیانگەیاندن بە دامودەزگاکانی دەوڵەت گۆڕی و هەروەها لێکۆڵینەوە لەو توندوتیژیانەش بکات کە بەرامبەر خۆپیشاندەران کران.

.

 

لەوتارەکەیدا عادل عەبدولمەهدى هۆشداریدا لەوەى کۆمەڵێک کەس لەناو خۆپیشاندانەکان دەیانەوێت سواری شەپۆلی خۆپیشاندانەکان ببن و هەوڵ دەدەن خۆپیشاندانەکان بەلاڕێدا بەرن و بەو ئامانجانە بگەن کە خۆیان دەیانەوێت.

 

.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانەى وتارەکەیدا بە خۆپیشاندەرانى وت “دەنگتان گەیشت و پەیامەکانتان ڕونن و ئێمە کاری لەسەر دەکەین و دەستدەکەین بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری ئیداری و وسیاسی و جێبەجێکرنی داواکارییەکانتان بۆ دژایەتی گەندەڵی و ڕەخساندنی هەلی کار و گرنگیدانی زیاتر بە گەنجان”.

.

بەر لە پێشکەشکردنى وتارەکەشى، وەک نیازپاکییەک بەرامبەر بە داواکارییەکانى خۆپیشاندەران، عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیران به‌تۆمه‌تى تێوه‌ گلان له‌گه‌نده‌ڵى هه‌زار كارمه‌ندى حكومه‌تى له‌كاره‌كانیان دوورخستەوە كه‌ له‌لایه‌ن دادگاى تایبه‌تمه‌ندى ده‌ستپاكیه‌وه‌ سزادرابوون.

.

هاوکات شەوی ڕابردو فاتن حلفی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لەبارەى ئامارەکانى کوژران و بریندارانى خۆپیشاندانەکان بەناس کوردی ڕاگەیاند:  “ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لە ئاکامی خۆپیشاندانەکان لەبەرزبوونەوەدایە وبەڕاستی مەترسیدارن و تائێستا بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق 22 کەس کوژراون و لەو ژمارەیە پێنج کوژراویان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن و 17ی دیکەشیان لە خۆپیشاندەرانن و هەروەها زیاتر لە 1100 کەسیش بریندار بوون”.

.

ماوەی سی ڕۆژە خۆپیشاندانێکی فراوان لە هەشت پارێزگای عێراق دەستی پێکردوە دژی حکومەت و خۆپیشاندەران داوای خزمەتکردن و هەلی کار دەکەن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل