fbpx
Shadow Shadow

عادل عەبدولمەهدى: چیتر نامەوێت وەکو سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەر بمێنمەوە

11:33 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى کاربەڕێکەرى عێراق داواى لە لایەنە سیاسییەکان کرد پەلە بکەن لەپێکهێنانى حکومەتى نوێ و جەختیکردەوە نایەوێت لەوە زیاتر لەسەرپەرشتىکردنى حکومەتى کاربەڕێکەردا بمێنیتەوە.

.

نوسینگەى ڕاگەیاندنى عادل عەبدولمەهدى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لەمیانى کۆبونەوەى سەرۆک وەزیران لەگەڵ باڵیۆزانى وڵاتانى ئەوروپا لەنوسینگەى سەرۆک وەزیران، عەبدولمەهدى داواى لە لایەنە سیاسیەکان کردووە پەلە بکەن لەپێکهێنانى حکومەتى نوێ.

.

لەبەرامبەر داواکارى باڵیۆزانى ئەوروپا بۆ لێکۆڵینەوە لە بەدادگایی گەیاندنى ئەوانەى دەستیان لەکوشتنى خۆپیشاندەراندا هەیە، عەبدولمەهدى دیپلۆماتکارانى ئەوروپاى دڵنیا کردووەتەوە کە ڕێوشوێنى یاسایى پێویست لەو بارەوە گیراوەتە بەر و پرۆسەکەش بەردەوامە.

.

لەژێر فشارى خۆپیشاندەرانى عێراقدا کە نزیکەى دوو مانگە خۆپیشاندانیان لەزۆربەى شارەکاندا دەستپێکردووە، عادل عەبدولمەهدى کۆتایی مانگى ڕابردوو دەستى لەکارکێشایەوە و ئێستا وەکو سەرۆک وەزیرانى کاربەڕێکەر ماوەتەوە تا ئەوکاتەى حکومەتێکى نوێ پێکدەهێنرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل