fbpx
Shadow Shadow

عادل عەبدولمەهدى هەزار فەرمانبەرى حکومەتى بەتۆمەتى گەندەڵى لەکار دوورخستەوە

21:31 پێنج شه‌ممه‌ 03 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

 

هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانەکانى بەغدا و  بەشێک لە شارەکانى ترى عێراق، ئه‌نجومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتى ده‌كات، به‌تۆمه‌تى تێوه‌ گلان له‌گه‌نده‌ڵى هه‌زار كارمه‌ندى حكومه‌ت له‌كاره‌كانیان دوورده‌خاته‌وه، كه‌ له‌لایه‌ن دادگاى تایبه‌تمه‌ندى ده‌ستپاكیه‌وه‌ سزادراوون.

.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئاشکراى کردووە “ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌، 3ى تشرینى یەکەمى 2019) ، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌ه‌دى به‌ڕێوەچووه‌، گفتوگۆ كراوه‌ له‌باره‌ى ڕاپۆرتى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ى تایبه‌تى چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكى حكومى كه‌ له‌لایه‌ن دادگاى تایبەتمه‌ندى ده‌ستپاكیه‌وه‌ به‌هۆى تێوه‌گلانیان به‌گه‌نده‌ڵیه‌وه،‌ سزادراوون.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن دادگاى تایبه‌تمه‌ندى ده‌ستپاكیه‌وه‌ سزادراوون، ئه‌وانه‌ن كه‌ ماڵى گشتیان به‌هه‌ده‌رداوه‌ یاخود به مەبەست زیانیان به‌موڵكى گشتى گه‌یاندووه‌ و به‌گه‌نده‌ڵیه‌وه‌ تێوه‌گلاوون و له‌سه‌ر ماڵى گشتى ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، یاخود ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌تۆمه‌تى جۆراوجۆر سزادراوون.

.

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌ش له‌پله‌ى جیاجیاى وه‌زیفدان له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تی تێدایه، له‌كاره‌كانیان دوورده‌خرێنه‌وه‌ و جارێكى تریش هیچ پۆستێكى باڵا و سه‌ركردایه‌تى و ناوه‌نجیان پێنادرێت، ئه‌وانه‌ى كه‌ زیانیان به‌ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاكانى گه‌یاندووه‌ و له‌سه‌ر حسابى به‌رژوه‌ندى گشتى و به‌ڕێگه‌ى ناشه‌رعى ده‌وڵه‌مه‌ند بوون.

.

بڕیارى ئه‌نجومه‌نى به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى له‌عێراقدا له‌كاتێكدایه‌، خۆپیشاندانه‌كانى چه‌ند شارێكى عێراق له‌دژى گه‌نده‌ڵى و دابینكردنى خزمه‌تگوزارى و چه‌سپاندنى عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى سێهه‌مین ڕۆژى تێپه‌ڕاندووه‌ و دواى سه‌رهه‌ڵدانى گژرى و ئاڵۆزى له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و حكومه‌تدا و كوژرانى ده‌یان خۆپیشانده‌ر و برینداربوونى سه‌دان كه‌سى تر به‌رده‌وامه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ى (هه‌ینى)، گڕوتینى زیاتر بەخۆیەوە ببینێت‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل