fbpx
Shadow Shadow

"ناردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم کێشەى بۆ دروست نابێت"

عادل عەبدولمەهدى لەبارەى نەوت و مووچەى هەرێمەوە ڕونکردنەوە دەدات

22:28 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، جیاوازى نەکراوە لەنێوان هەرێمى کوردستان و پارێزگاکانى دیکەى عێراق، بە بەیەکسانى مافەکان دابەشکراون بەسەر پارێزگاکانى عێراقدا.

,

عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکى هاوبەشى چەند کەناڵێکدا ڕایگەیاند: “سەرجەم پارێزگاکانى عێراق بە یەکسانى خاوەنى مافن، هەژمارکردنى هەرێمى کوردستان بە پێوەرى نەوت لەڕێگەى دابەشکردنى مووچەوە نەبووە”.

,

“ئێمە یاساى بودجەى عێراقدا جێبەجێدەکەین، کە دەڵێت ئەگەر بێت و هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستى عێراق نەکات، ئەوا بەشێک لە بودجەکەى دەبڕدرێت و مووچەى فەرمانبەران کێشەى بۆ درووست نابێت”، عادل عەبدولمەهدى وا دەڵێت.

,

دەشڵێت، پێویستە کێشەى ڕادەستکردنى ئەو نەوتەى هەرێم بە عێراق چارەسەر بکرێت، چونکە بودجە چارەسەرى بۆ ئەو پرسە دانەناوە، بۆ ئەوەش داواى گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ هەرێم دەکات.

,

لەبارەى بەرپرسى گەندەڵەوە لە عێراق، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەڵێت، هەرکەس بەڵگەى هەیە لەبارەى گەندەڵییەوە با پێشکەشى دەستەى دەستپاکى عێراقى بکات.

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل