fbpx
Shadow Shadow

عادل عەبدولمەهدى: مەبەستى سەرەکى ململانێی شیعى – شیعى بوو

21:45 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

عادل عەبدولمەهدى ڕایگەیاند، مەبەستى سەرەکى ئەو قەیرانەى ئێستا کە عێراقى گرتووەتەوە، دروستکردنى ململانێی شیعى – شیعى بووە.

.

عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەوتەیەکدا لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران کە ڕاستەوخۆ پەخشکرا وتى “ئەم قەیرانەى ئێستا تەنها پەیوەندى بە داواکارییەوە نییە بۆ خزمەتگوزاریی، ئەگەر تەنها پەیوەندى بەوەوە هەبوایە کارێکى ئاسان بوو”.

.

وتیشى “بەڵام لەگەڵ ئەم قەیرانەدا بەشێکى کەم لە تێکدەران هەر لەسەرەتاوە ویستیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان پێکدا هەڵپژێن، پێش قەیرانەکە چیان دەوت، دەیانوت دەبێت حکومەت بڕوخێت و باسیان لە ململانێی شیعى-شیعى دەکرد، بیرۆکەى سەرەکى ئەوە بوو بچینە ناو ململانێیەکى شیعى – شیعى یەوە”.

.

عادل عەبدولمەهدى جەختیکردەوە، پێویستیان بە هەموارى دەستور و گۆڕانکاریی لە یاساى هەڵبژاردن هەیە، لەگەڵ سەرۆکایەتى کۆمار تاوتوێی ئەوەیان کردووە، پێشتریش ئەو پڕۆژەیان ناردووەتە پەرلەمان، پەرلەمان بەڵام پەسەند نەکراوە.

.

“ناکرێت هەموو کێشەکان بخرێنە سەر حکومەت، بەڵکو هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەڵکیش لە شەقام بەرپرسیارن” عادل عەبدولمەهدى وایوت.

.

ئەو قسانەى عادل عەبدولمەهدى لەکاتێکدایە، خۆپیشاندانەکانى بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکە بەردەوامن و هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەیان.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل