fbpx
Shadow Shadow

عادل عەبدولمەهدى داوایەک ئاڕاستەى خۆپیشاندەران دەکات

20:14 یه‌ك شه‌ممه‌ 03 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا داواى کۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەکان دەکات و دەڵێت، بەردەوامى خۆپیشاندانەکان قوربانى زیاترى لە هەردوولا لێدەکەوێتەوە.

.

عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا جگە لەوەى داوا لە خۆپیشاندەران دەکات کۆتایى بە گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکانیان بهێنن، ئاماژە بەوەش دەکات: “بەردەوامى خۆپیشاندانەکان قوربانى زیاترى لە هەردوولا لێدەکەوێتەوە”.

.

عەبدولمەهدى جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە: “خۆپیشاندانەکان پەسەندکردنى بودجەى 2020ى عێراقى دواخستوە، بەردەوامى خۆپیشاندانەکانیش رێگا بۆ خەڵکانى دەرەوەى یاسا خۆشدەکات بۆ دزى و تاڵانکردن”.

.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە: “خۆپیشاندانەکانی خەڵکی عێراق ئامانجی خۆی پێکاوە، حکومەتیش بەهەندەوە بەدەم دواکارییەکانەوە چوە، داوا دەکەم ژیانی خەڵک بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و دەرگای دامودەزگاکانی حکومەت بەڕوی هاوڵاتییاندا بکرێنەوە”.

.

“کۆمەڵێک لەڕێ لادەر خۆپیشاندانەکانیان قۆستوەتەوە بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە، ئاپۆڕای خۆپیشاندەرانیان وەک قەڵغانی مڕۆیی بەکارهێناوە بۆ دەستدرێژیکردنە سەر دامودەزگاکانی حکومەت و هەڵکوتانە سەر فەرمانگەکان، هەروەها کاری ڕێگریی و سوتاندن و تاڵانکردن دەکەن، بە بۆمب و چەقۆ هێرشدەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان”.

.

عادل عەبدولمەهدی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، ئەوەشی خستوەتەڕو، لەژێر فشاری خۆپیشاندانەکاندا هەرسێ سەرۆکایەتییەکە نارچاربوون پێداچوونەوە بە هەڵوێستی سیاسی خۆیان بکەن، هەروەها چەندین بڕیاری گرنگ دەر بکەن کە بەشێکی زۆری داواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەرانى تێدایە.

.

لە بەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەیدا، سەرۆکوەزیرانى عێراق داوا لە خۆپیشاندەران دەکات ڕێگە بدەن ژیان بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و دەرگای دامودەزگاکانی حکومەت و فەرمانگەکان و خوێندنگاکان و زانکۆکان بکرێنەوە، بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت بکەوێتە سەر ڕێرەوی ئاسایی خۆیی و بودجەی 2020 و پڕۆژە گرنگەکان تەواو بکرێن، “چونکە دواکەوتنی ئەو پرۆژانە، عێراق دووچاری زیانێکی دارایی زۆر دەکاتەوە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل