fbpx
Shadow Shadow

عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای به‌په‌له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات

11:44 هه‌ینی 03 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌ كاردانه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس له‌ شاری به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، داوای به‌په‌له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات.

.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق جگه‌ له‌ ئیدانه‌كردنی بۆردومانه‌كه به‌ پێشیلكردنی ته‌واوی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌شی ده‌زانێت كه‌ عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌یه‌تی له‌بواری بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ هه‌ڵوێستوه‌رگرتن له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عێراق داوای به‌په‌له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات.

.

كوشتنی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس به‌پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ناوده‌بات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل