fbpx
Shadow Shadow

شەڕ و هێرش لە ڕۆژئاواى کوردستان..شەش چەکدار کوژران و حەوت شەڕڤانیش شەهیدبوون

19:57 سێ شه‌ممه‌ 12 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

‌هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژرانی شەش چەکدارى گروپە هاوپەیمانەکانى تورکیا و شەهیدبوونى حەوت شەڕڤانى ڕاگەیاند.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، 12ی تشرینی دووەمی 2019، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاماری شەڕ و بەرخۆدانی شەڕڤانانی لە دژی لەشکرکێشییەکانى سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی لە زرگان و تل تەمر و عەین عیسا ئاشکراکرد.

.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند “سوپای تورکیا و چەکدارەکانی بە چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر گوندی تل ئەلوەرد، تل محەمەد، تل شەعیر و زرگان”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە تل تەمر سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی قورس هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی گوندی ریحانیە و عامریە و لەئەنجامی وەڵامی شەڕڤاناندا زرێپۆشێکی تورکیا بە تەواوەتی تێکشکێنراوە.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی بە هاوەن و تانک هێرشیان کردووەتە سەر گوندی کەفیفا، مشێرفا و کۆر حەسەن، هەروها فڕۆکەی جەنگی بێفڕۆکەوانی تورکیا ناوچەکەی بۆردوومان کردووە، لە ئەنجامی وەڵامی شەڕڤانان شەڕێکی قورس ڕویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازی تورک و چەکدار کوژران و بریندار بوون.

.

هەسەدە باسى لەوەشکردووە، بەهۆى پێکدادان و هێرشەکانەوە شەش چەکدار کوژراون و شەشى دیکەش برینداربوون، هەروەها حەوت شەڕڤان شەهیدبوون و 12ى دیکەش برینداربوون.

.

هەسەدە بەردەوام تورکیا و گروپە چەکدارەکان تۆمەتباردەکات بەوەى ئاگربەست دەشکێنن و بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر هەسەدە و ناوچەکانى ڕۆژئاواى کوردستان.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل