fbpx
Shadow Shadow

شەڕ لەنێوان هێزێکی چەکدار و سوپای پاسداران ڕوویدا.. ئەفسەرێکی سوپای پاسداران کوژرا

16:26 شه‌ممه‌ 07 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداریی لە نێوان هێزێکی چەکدار و هێزی سنورپارێزی ئێرانی لە گوندێکی سنوری مەریوان، ئەفسەرێکی سوپای پاسداران کوژراوە.

ئەمڕۆ شەممە، 7ی ئەیلولی 2019، ماڵپەڕی ئیرنای سەر بە حکومەتی ئێران ڕایگەیاندوە، “شەوی ڕابردوو هەینی لە گوندی “وشکەڵان”ی سەر بە ناوچەی “سەرشیو”ی مەریوان، لە نێوان هێزێکی چەکداریی و هێزە ئەمنییەکانی ئێران تێکهەڵچوون ڕویداوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی هێزی سنورپارێزی ئێران بەناوی “مەجید شیری” خەڵکی شاری “خومەین” کوژراوە”.

.

هاوکات ماڵپەری ڕێکخراوی هەنگاو بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئاشکرایکردووە، “هەر لەو شەڕەدا دوو ئەفسەری دیکەش بریندار بوون”.

تا ئێستا هیچ هێز و لایەنێکی کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیارێتیی ئەو هێرش و تێکهەڵچوونەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل