fbpx
Shadow Shadow

"کوژراو و بریندار هەیە"

شەڕ لەنێوان هێزی ڕزگاری عەفرین و سوپای تورکیا ڕویدا

19:15 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

پاش نزیکبوونەوە لە ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا، شەڕ لەنێوان هێزی ڕزگاری عەفرین و سوپای تورکیادا ڕویدا، بەهۆیەوە شەڕڤانێک گیانی لەدەستدا و چەند سەبازێکی تورکیاش کوژران.

,

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی هێزی ڕزگاری عەفرین: “شەوی ڕابردوو پاش بۆردوومانکردنی ناوچەی شەرا لە عەفرین لەلایەن تورکیاوە، شەڕڤانێکمان گیانی لەدەستداوە”.

,

ئاماژە بەوەشکراوە، پاش بۆردوومانەکە هێڕشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە سنورەکە و شەڕ لەنێوان هێزەکانیان و سوپای تورکیا دروستبووە، شەڕەکە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بووە.

,

لە ڕاگەیەندراوەکەی هێزی ڕزگای عەفرین باس لەوەشكراوە، لە شەڕەکەدا  چەند سەربازێکی تورکیا کوژراون و برینداربوون.

,

جێی ئاماژەیە، پاش چەند کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی ئەمریکا و تورکیا، دوێنێ پێنجشەممە 8ی ئابی 2019 ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لەسەر چەند خاڵێک بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا ڕێککەوتوون و ناوەندێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی تورکیا و ئەمریکا پێکدەهێنن.

,

,

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل