fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد وردەکارییەکە ئاشکرا دەکات

شەڕە ناوخۆییەکەى لیواى 12 چۆن روویدا و چۆن دوو ئەفسەرەکە کوژران؟

19:35 یه‌ك شه‌ممه‌ 10 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

سەرلەئێوارەى ئەمڕۆ (یەکشەممە) لەناو لیوایەکى هێزەکانى 70ى یەکێتى لە قەزاى بەردەڕەش شەڕ دروست دەبێت و بەهۆیەوە دوو ئەفسەرى پێشمەرگە دەکوژرێن و چەند پێشمەرگەیەکى تر بریندار دەبن و ناس کورد وردەکاریى دروستبوونى شەڕەکە ئاشکرا دەکات.

.

ناس کورد لە سەرچاوەیەکى بەرپرس لە وەزارەتى پێشمەرگەوە زانیوویەتى “هۆکارى شەڕەکە بەهۆى ئاڵوگۆڕى بەرپرسیارێتى بەشێکى لیواکە دروست بووە و بەرپرسى بەشى هەواڵگرى لیواکە رازى نەبووە پۆستەکە رادەستى ئەو بەرپرسە نوێیە بکات کە لەچوارچێوەى چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگە دانراوە”.

.

سەرچاوە بەرپرسەکە بۆ ناس کوردى روونکردەوە “دوای چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاردرا بەشی هەواڵگری لیوای 12 بدرێت بەیەکەی 70ى یەکێتی و کەسێک بەناوی (موقەدەم مستەفا) داوای کردووە ئەو پۆستە وەربگرێت، بەڵام وەزارەت کەسێکی داناوە بەناوی (رائید سەباح شەکەوتی)”.

.

سەرچاوەکە ئاماژەى بەوە کرد “ماوەی مانگێکە تەشکیلات کراوە بەڵام موقەدەم مستەفا رەتیکردۆتەوە پۆستەکە رادەستى رائید سەباح بکات و دواجار ئەمڕۆ (یەکشەممە) بڕیار دراوە تەشکیلاتی کۆتایی بکرێت”.

.

بەوتەى سەرچاوەکە، رائید سەباح چووەتە دەوام بۆ دەستبەکاربوون لە پۆستە تازەکەى بەڵام موقەدەم مستەفا ڕازی نەبووە پۆستەکەى رادەست بکات و لەئەنجامدا شەڕ لەنێوانیان ڕوو دەدات و برایەکی موقەدم مستەفا تەقە لەرائید سەباح دەکات ودەستبەجێ دەیکوژێت و پێشمەرگەکانی تریش لەبەر دەرگا دەبن و دەچنە ژوورەوە تەقە دەکەن و لەئەنجامدا نەقیب (محمد شیخۆ) لەناوبژیکردندا ئەویش دەکوژرێت و دوو پێشمەرگەی تریش بریندار دەبن و موقەدەم مستەفا و براکەی هەڵدێن.

.

لەبارەى رووداوەکە پێشتر فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى یه‌كه‌ى حه‌فتاى سه‌ر به‌یه‌كێتى بە ناس کوردى وت “هێشتا هۆكارى ڕوودانى شه‌ڕه‌كه‌ى ناو لیواى سه‌ر به‌هێزه‌كه‌یان نازانن و به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ن، ده‌شلێت ئه‌وانه‌ى شه‌هید بوون له‌و شه‌ڕه‌ى ناو خۆیاندا سه‌ر به‌یه‌كێتین”.

.

مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى یه‌كه‌ى حه‌فتاى سه‌ر به‌یه‌كێتى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند” دوو كه‌س شه‌هید بوون كه‌ پله‌كانیان ئه‌فسه‌رن و هه‌ردووكیشیان سه‌ر به‌یه‌كێتین”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل