fbpx
Shadow Shadow

شەڕێکی قورس لەنێوان سوپای تورکیا و هەسەدە لە دوو شارى رۆژئاواى کوردستان دەستیپێکرد

10:38 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

میدیاکانی نزیک لە هەسەدە ڕایانگەیاند، سوپای تورکیا لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە، تۆپبارانی شاری سەرێکانی دەکات و شەڕێکی قورس لەنێوان هەسەدە و چەکدارانی تورکیادا دەستیپێکردووە.

.

ئاژانسی هاوار نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، لە بەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە، 15ى تشرینى یەکەمى 2019)وە  لە دوو لاوە سوپای تورکیا بە فڕۆکە و چەکی قورس بۆردومانی سەرێکانی و گرێ سپی دەکات.

.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەسەدە بە توندی وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە و لە ئێستادا شەڕێکی قورس لەو ناوچەیە لەنێوان هەردوولادا، بەردەوامە.

.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکانی هەسەدە، لە ڕووبەڕووبوونەوەکاندا ژمارەیەک لە سەربازانی سوپای تورکیا کوژراوون، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل