fbpx
Shadow Shadow

شەڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى تورکیا و ئیمارات لە لیبیاوە دەستیپێکرد

17:44 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

لە چەند مانگی ڕابردووەوە، ئاسمانی ليبيا زیاتر قەرەباڵغ بووە بەهۆی شەڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى تورکیا و ئیماراتەوە، دوای پێنج مانگیش لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان، تائێستا هیچ لایەنێک نەیتوانیوە شەڕەکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

لە نیسانی ئەمساڵەوە، هێزەکانى خەلیفە حەفتەر هێرشیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەرابلوس دەستپێکردووە کە حکومەتى ویفاقی کۆنتڕۆڵکردووە و لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دانی پێدانراوە، هەردوولاش یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە بەکارهێنانی فڕۆکەى بێفڕۆکەوان.

.

لیبیا فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی نییە.. کەواتە لەکوێوە دێن؟

.

ئارنۆ دولالاند، شارەزای کاروباری سەربازیی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، “لەدوای بەکارهێنانی فڕۆکە سەربازییەکان لە سەرەتای شەری لیبیاوە، لەئێستادا فڕۆکەکان لەکارکەوتوون و پێویستییان بە چاککردنەوە هەیە.”

.

هاوکات ئەحمەد حەسناوی، ئەفسەرێکی خانەنشینی سوپای لیبیا دەڵێت، “بەشداری فڕۆکە جەنگییە بیانییەکان لە شەڕی تەرابلوسدا شتێکى شاراوە نییە.”

.شەڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى تورکیا و ئیمارات لە لیبیاوە دەستیپێکرد

ئەحمەد حەسناوی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، “هێزی ئاسمانیی هیچ جۆرێک لەو فڕۆکانەى نییە، بەڵکو تەنها جۆرە فڕۆکەیەکی هەیە کە 40 ساڵ لەمەوپێش لە یەکێتى سۆڤێتەوە کڕاون.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “لیبیا سوپای ڕێکخراوی نییە، پشتگیری تورکیا بۆ سەراج (حکومەتى ویفاق) و ئیمارات بۆ خەلیفە حەفتەر زۆر دیار و ئاشکرایە”، هۆکاری یەکلایی نەبوونەوەى جەنگەکەشی بۆ نەبوونی هێزی ڕێکخراوی فەرمی دەگەڕێتەوە.

.

ڕاشیگەیاند، “بابەتەکە زۆر ئاڵۆزە، یەکلاییکردنەوەى جەنگەکە بەبێ دەستێوەردانی بەهێزی ئاسمانی ئاسان نییە.”

.

بە بەردەوامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شەڕەکەدا بەکاردەهێنرێت، ڕۆژێک فڕۆکەکانى حکومەتى ویفاق بنکە و بارەگاکانى هێزەکانى خەلیفە حەفتەر بۆردومان دەکەن، ڕۆژێکیش هیزەکانى حەفتەر بارەگاکانى تەرابلوس بۆردومان دەکەن.

.شەڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى تورکیا و ئیمارات لە لیبیاوە دەستیپێکرد

لیبیا گۆڕەپانی تاقیکردنەوەى پیشەزاییە ناوخۆییەکانى تورکیا

.

ئارنۆ دولالاند، شارەزای کاروباری سەربازی دەشڵێت، تورکیا یەکێکە لە وڵاتە پێشکەوتووەکان لە دروستکردنی فرۆکەى بێفرۆکەوان، بۆیە پەیوەندی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی دروستکەری فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کەمترە لە ئیمارات، بە جۆرێکی تر، ئەبوزەبی دەیکڕێت بەڵام ئەنقەرە دروستی دەکات.

.

بۆیە، بە وتەى دولالاند، خاکی لیبیا بووەتە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەى پیشەسازییە تورکییە نوێیەکان، سەرباری ئەوەى لیبیا بووەتە گۆڕەپانی تاقیکردنەوە، دولالاند هاوڕایە لەگەڵ ئەحمەد حەسناوی کە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان ناتوانێت شەری تەرابلوس یەکلایی بکاتەوە.

.شەڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى تورکیا و ئیمارات لە لیبیاوە دەستیپێکرد

“حەفتەر ئیماراتی هێنایە ناو زەلکاوی لیبیا”

.

دولالاند پێیوایە حەفتەر دانوستان و گفتوگۆی ناوێت بەڵکو دەیەوێت زیاتر ئیمارات ڕابکێشێت بۆ دەستێوەردان لە شەری لیبیا، بە دووریشی نازانێت کە لە ماوەیەکی نزیکدا ئیمارات هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر تەرابلوس بە فڕۆکەى میراجی فەڕەنسی.

.

هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی تەرابلوسەوە، هێزەکانى ویفاق و حەفتەر وێنەى خستنەخوارەوەى فڕۆکە کۆنەکانى سۆڤێتی یەکتر بڵاودەکەنەوە.

.شەڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى تورکیا و ئیمارات لە لیبیاوە دەستیپێکرد

هەر بەهۆی شەڕەکەوە کە پێ دەنێتە مانگی شەشەمی، هەزار و 93 کەس کوژراون و پێنج هەزار و 762یش برینداربوون، هاوکات زیاتر لە 120 هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

..

“سەربازگەی قەتەری-تورکی لەدژی سەربازگەى فەڕەنسی-ئیماراتی”

.

هەر لە ڕاپۆرتەکەیدا، فرانس پرێس بۆچوونی نەجلا شحومی، مامۆستایەکی زانکۆی درنەى لیبی وەرگرتووە و دەڵێت، “ئاڵۆزییەکانى لیبیا دەگۆڕێت بۆ شەڕێکی ئاشکرای جەمسەرە نێودەوڵەتییەکان.”

.

دەشڵێت، چەند وڵاتێک بە مرۆڤ و بازوی لیبییەکانەوە کێبرکێ دەکەن و لیبیاش دەگۆڕێت بۆ “گۆڕەپانێکى ڕاستەقینەی ناکۆکییەکانى سەربازگەی تورکی-قەتەری لەلایەک و فەڕەنسی-ئیماراتی لەلایەکی ترەوە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل