Shadow Shadow

شەڕی داهاتوو شەڕی درۆنز دەبێت.. هەموو شتێک لەبارەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە

14:57 دوو شه‌ممه‌ 29 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

زۆرێک لە وڵاتانی جیهان دەیانەوێت گرنگی زیاتر بدانە دروستکردنی فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کە بە “درۆنز” ناسراوە، لە ماوەی ڕابردووشدا، گرنگ و چالاکییەکانی ئەو  جۆرە فڕۆکەیە زیاتر دەرکەوت لە جێبەجێکردنی چەندین ئەرکی سەربازیی و سیخوڕی لە گۆڕەپانەکانى جەنگدا.

چەندین وڵات و ڕێکخراوی چەکداریی لە هەوڵی بەدەستهێنان و پەرەپێدانی ئەو جۆر فڕۆکەیەدان بەهۆی دوو تایبەتمەندی گرنگە، “هەرزانی نرخەکەی لە چاو چەکەکانی دیکەدا و توانای پێکانی ئامانجەکەی بەشێوەیەکی باش”.

یەکەم جۆری فڕۆکەى بێفڕۆکەوان “درۆنز” لە ساڵی 1917 لە بەریتانیا دروستکرا و لە ساڵی 1924 پەرە بە دروستکردنی دراوە.

شەڕی داهاتوو شەڕی درۆنز دەبێت.. هەموو شتێک لەبارەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە

لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا، ئەمریکا، ئەڵمانیا و بەریتانیا بە شێوەیەکی بەرچاو لە جەنگەکاندا بە کاریانهێنا، لە سییەکانی سەدەی ڕابردووشدا لەلایەن یەکێتی سۆڤیتەوە بەکارهاتووە.

ئەمریکا لە ساڵانی جەنگی ڤێتنامدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەکاریهێناوە، زۆرجار وەک موشەکێکی کۆنترۆڵکراو لە دژ بە فرۆکە جەنگییەکان سودی لێ بینیوە، لە یەکێک لە کارگەکانی کالیفۆرنیا زیاتر لە 15 هەزار دانەی لێ دروستکرد بۆ ئەوەی وەک موشک بەکاربهێنرێت لە دژی چەندین ئامانجی جیاجیا.

لە ساڵی 1999 لە شەری کۆسۆڤۆ بە شێوەیەکی بەرفراوان بە کارهێنراوە و بۆ یەکەمجار ئەو فرۆکانە موشەکیان پێوە بەسترا، ئسرائیلیش ڕۆلێکی باڵای پێبەخشی  لە جەنگی 1982ی لوبنان.

درۆنز سێ جۆریان هەیە، جۆری یەکەم باڵەکانی جێگیرە، جۆری دووەم لەسەر شێوازی هێلیکۆپتەرە و  جۆری سێیەمیش چەند شێوەیەکی هەڵخەلێتنەری هەیە.

شەڕی داهاتوو شەڕی درۆنز دەبێت.. هەموو شتێک لەبارەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە

بپێی خەمڵاندنەکان، لە ساڵی 2019دا وڵان زیاتر لە 100 ملیار دۆلاریان بۆ دروستکردن و پەرەپێدانی ئەو جۆرە فرۆکەیە خەرج کردووە.

زۆربەی وڵاتانی جیهان بە نیازن ئەم فرۆکەیە بکەنە جێگرەوەی ئەو فڕۆکە جەنگیانەی کە مرۆڤ لێیان دەخۆرێت و ببێتە جێگرەوەی فڕۆکە بۆمبهاوێژە ئەتۆمییەکان.

لە ئێستادا دوو وڵات لە جیهاندا، بە تەواوەتی کۆنترۆڵی دروستکردنی ئەو جۆرە فڕۆکەیان کردووە کە ئەمریکا و ئیسرائیلن.

شەڕی داهاتوو شەڕی درۆنز دەبێت.. هەموو شتێک لەبارەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە

ئەم فڕۆکانە بە دوو جۆرمیکانزم کاریان پێدەکرێت، لەڕێگەی ئامێری کۆنتڕۆڵەوە بە تایبەتی ئەو فڕۆکانەی کە مەودایەکی کەم دەفڕن، بەڵام ئەو فرۆکانەی کە سەدان کیلۆ مەتر دەفڕن، لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن.

سەرەڕای ئەو پێشکەوتنە زۆرە لە شێوازی دروستکردنی ئەو جۆرە فڕۆکانە، بەڵام تائێستا چەندین کێشەی تەکنیکی دوچاری ئەو فرۆکەیە بووەتەوە، ڕاپۆرتەکانی پنتاگۆن ئاماژەیان بەوەکردووە کە تەنها لە ساڵی 2010دا، 38 فڕۆکەی بێفرۆکەوان لە ئەفغانستان و عێراق تێکشکاون و هۆکارەکانیش پەیوەندییان بە بوونی هەڵە لە دیزاینی فڕۆکەکە، کاریگەریەکانی کەشوهەوا و  هەڵەى ستافی زەمینی ئاڕاستەکەری فڕۆکەکە دەگەڕێتەوە.

شەڕی داهاتوو شەڕی درۆنز دەبێت.. هەموو شتێک لەبارەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە

بەهۆی بچوکی قەبارەی فڕۆکەکە ،ڕادارەکان ناتوانن بە ئاسانی لە ئاسمان ئاشکرای بکەن، چونکە لە بنەڕەتدا ڕادارەکان بۆ ئەو جۆرە فرۆکانە دیزاین نەکراون، هەروەها خستنەخوارەوەی لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیەوە ئەستەمە بەوپێیەی نرخی یەک موشەکی جۆری پاتریۆت یەک ملیۆن دۆلارە، بەڵام یەک فرۆکەی درۆنز نزیکەى 500 هەزار دۆلار تێپەڕ ناکات.

فرۆکەی بێفرۆکەوان لەلایەن 40 وڵاتەوە لە جیهان دروستدەکریت،  وڵاتی چین لە ساڵی 2010 دەستیکردووە بە دروستکردنی زیاتر لە 25 جۆر کە هەندێکیان دەتوانێت بە بەرزی زیاتر 13 هەزار مەتر بفڕن بە خێرایی 571 میل لە کاتژمێريكدا.

.

ئێرانیش لە ساڵی 2013ەوە دەستیکردوە بە پەرەپێدانی درۆنز کە دەتوانێت زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەتر بفرێت، هەوڵەکانی ئێران بۆ دروستکردن و پەرەپێدانی درۆنز لە خستنەخوارەی یەکێک لە فڕۆکەکانی ئەمریکا بوو لە جۆری “ئاڕکیۆ 170 سنتینیل” لە ئاسمانی ئێران لە ساڵی 2012دا.

تورکیاش لە سەرەتای ئەمساڵەدا دەستیکرد بە دروستکردنی ئەو جۆرە فڕۆکەیە و ناوی ناوە “ئەقسۆنگۆر” و تائێستا 60 دانەی لەو جۆرە بۆ سوپای تورکیا دروستکردووە، بەوەش تورکیا بە شەشەم وڵاتی جیهان دادەنرێت لە دروستکردنی درۆنزدا.

شەڕی داهاتوو شەڕی درۆنز دەبێت.. هەموو شتێک لەبارەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە

لە وڵاتە عەرەبییەکانیش گرنگی بە دروستکردنی ئەو جۆرە فڕۆکانە دراوە، بەڵام نەتوانراوە ئاستێکی پێشکەوتوو لەو بواردا ببڕن، لە ساڵی 2008دا ئیمارات  دەستیکردووە بە دروستکردنی، جەزائیریش لە ساڵی 2013 دا فڕۆکەیەکی لەو جۆرە دروستکرد بە ناوی “ئەمەل 400″، ساڵی 2016 میسر توانی چەند فڕۆکەیەک لەو جۆرە دروستبکات و لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە بیابانەکانی سینا بەکاریهێناوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل