fbpx
Shadow Shadow

شەڕڤانێکى ئێرلەندى: تورکیا دەیەوێت دیمۆگرافیاى باکورى سوریا بگۆڕێت

17:26 دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

شەرڤانێکى بە ڕەگەز ئێرلەندى کە لە ڕیزەکانى یەکینەکانى پاراستنى گەل لە سوریا شەڕى کردووە، لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکردووە، تورکیا دەیەوێت دیمۆگرافیاى باکورى سوریا بگۆڕێت و یەپەگەش تەنها خۆبەڕێوەبەرێکى دەوێت نەک دەوڵەت.

,

مۆرگان مانسفێڵدى بەڕەگەز ئێرلەندى کە وەک شەڕڤان لە ڕیزەکانى یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) شەڕى کردووە، لە گفتوگۆیەکى ڕۆژنامەى ئایرش تایمزدا ڕایگەیاندووە: “یەپەگە چی دەوێت؟، یەپەگە دەوڵەتێکى سەربەخۆى ناوێت، تەنها خۆەبەڕێوەبەرێکى دەوێت لە پارچە جیاوازەکانى کوردستان لە سوریا”.

,

لەبارەى خواستى تورکیا لەو لەشکرکێشەى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، مۆرگان کە لەکاتى داگیرکرنى عەفرین لەلایەن تورکیاوە لەو شارە بوە، ئەوەى ئاشکراکردووە: “تورکەکان دەیانەوێت گۆڕانکارى دیمۆگرافیا لە باکورى سوریا ڕوبدات، دەیانەوێت یەک بۆ سێ ملیۆن ئاوارەى سورى لەوێ بچێنن، کە ئەوەش ئەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافییە دێنێتە ئاراوە، لەکاتێکدا باکورى ڕۆژئاوا لە کورد، عەرەب، ئەرمەن، ئاشورى و مەسیحى پێکدێت، بەڵام ئەگەر ئەو گۆڕانکارییە لەلایەن تورکیاوە سەر بگرێت ئەوا بەرەیەک دژى ڕژێمى ئەسەد دروست دەبێت”.

,

ئەو شەڕڤانە ئێرلەندییە ئەوەشى خستوەتەڕو، هیچ کەس و لایەنێک نییە پاڵپشت و هاوکارى یەپەگە بێت، ئەگەر توکیا سەرکەوتوبێت ئەوا شەڕ و ئاڵۆزییەکى درێژخایەن لەناوچەکە دێتە ئاراوە.

 

مۆرگان مانسفێڵد لەبارەى ڕۆژئاواوە دەڵێت: “بەرنامەى کۆمەڵایەتى جوان پەیڕەو دەکرێت، ژنان بێ وچان هەوڵدەدەن بۆ سەرخستنى شۆڕش، ئەوان نایانەوێت کورد لەچوارچێوەى ڕژێم کۆت کەن و یان لە سەربازگەدا بن، ئەوان دەیانەوێت یەکسانى و دادپەروەرى هەبێت و پاڵپشتى تەواوى ژنان بن”.

,

لەبارەى ئەو تاوانانەى تورکیا ئەنجامى داون لە ڕۆژئاوا، مانسفێڵد دەڵێت، تورکەکان گروپە توندڕەوەکان بەکاردێنن ئەوانەى ناوى خۆیان ناوە “سوپاى سوریاى ئازاد”، وە لە ئاسمانیشەوە بۆردوومانى ناوچەکە دەکەن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل