fbpx
Shadow Shadow

شەڕڤانان هێرشێکی سوپای تورکیایان تێکشکاند “شەش چەکدار کوژران”

10:35 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد –

شەڕڤانانی هەسەدە هێرشێکی سوپا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیایان بۆسەر گوندی بابلخێر تێکشکاند.

.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان هەوڵیانداوە لە گوندی بابلخێری ناوچەی زڕگان هێرشبکەنە سەر خاڵێکی شەڕڤانان و دەستبەسەر ناوچەکەدا بگرن، بەڵام شەڕڤانانی هەسەدە بەتوندی وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندووە، لەئەنجامیشدا شەش چەکدار کوژران و ژمارەیەکیش برینداربوون.

.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەر شەوی ڕابردوو لە دەوروبەری گوندی بعر عیسا لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی سەرێکانی، شەڕڤانان وەڵامی هێرشی چەکدارەکانیان دایەوە و شەڕێکی سەخت ڕویداوە.

.

هاوکات فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا گوندی سەرگراک لە ناوچەی عەین عیسایان بۆردوومان کردوە بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

.

هەر دوێنێ لە گوندەکانی سەرێکانی و گرێ سپی شەڕ بەردەوام بوو، شەڕڤانان دوو گوندیان لە سەرێکانی کۆنتڕۆڵکردەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل