fbpx
Shadow Shadow

شەڕڤانان “هێرشێکى سەختى” تورکیا تێکدەشکێنن

21:06 هه‌ینی 01 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) ئێوارەى ئەمڕۆ بەرەنگارى هێرشێکى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى بوونەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندووە.

.

ئاژانسى هاوارنیوز بڵاویکردەوە، ئێوارەى ئەمڕۆ سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى، هێرشێکى سەختیان کردووەتە سەر شارۆچکەى زرکان سەر بە ناحیەى سەرێکانى.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، شەڕڤانانى هەسەدە وەڵامى توندى هێرشەکەیان داوەتەوە و تێکیان شکاندووە.

.

بەپێی ئاژانسەکە، سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارەکان پاشەکشەیان کردووە، دواى ئەوەى ئۆتۆمبیلێکى زرێپۆش لەلایەن شەڕڤانانەوە بە ئامانج گیراوە و ئەوانەى لەناویدابوونە کوژراون.

.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، شەڕڤانان هەروەها هەوڵى “گروپێکى هەواڵگرى” سەر بە تورکیاکیان شکستپێهێناوە بۆ دزەکردنە ناو ناحیەى تلتەمر و بەشێک لە ئەندامانى گروپەکەیان  دەستگیرکردووە.

.

ئەو پێکدادانە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم گەڕانى هاوبەشى سوپاى تورکیا و ڕوسیا لەو ناوچانەى ڕۆژئاواى کوردستان، کە هەسەدە تێیاندا کشاوەتەوە.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل