fbpx
Shadow Shadow

شەڕڤانان بەرگرى سەخت لەسەرێکانى دەکەن..”تانکێکى تورکیا و فڕۆکەیەکى چاودێرى تێکشکێنران”

12:55 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

شەڕى سەخت لەنێوان شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات و سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى لە سەرێکانى بەردەوامە و شەڕڤانان بەرگریى سەخت دەکەن.

.

بەپێی میدیاکانى ڕۆژئاواى کوردستان، حەوت چەکدارى گروپە چەکدارەکان لەلایەن شەڕڤانانەوە کوژراون، کاتێک هێرشیان کردووەتە سەر  ناوچەی پیشەسازی لە رۆژهەڵاتی سەرێکانی.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، شەڕڤانان هەروەها تانکێکى تورکیا و فرۆکەیەکی چاودێری سوپای تورکیایان تێکشکاندووە.

.

رۆژى شەممە تورکیا کۆنتڕۆڵکردنى سەرێکانى ڕاگەیاند، بەڵام هێزەکانى سوریاى دیموکرات ئەوەیان ڕەتکردەوە.

.

بەپێی ڕوانگەى سورى، هێزەکانى هەسەدە لەهێرشێکى پێچەوانەدا کۆنتڕۆڵى شارەکەیان کردووەتەوە.

.

ماوەى دوو رۆژە شەڕى سەخت لە سەرێکانى بەردەوامە و هەوڵەکانى سوپاى تورکیا بۆ دەستبەسەرداگرتنى “شکستى هێناوە”، بۆیە ئەو وڵاتە لەبەرەبەیانى ئەمڕۆوە دەستیکردووەتەوە بە بۆردومانکردنى چڕى شارەکە.

.

بەپێی میدیاكانى ڕۆژئاواى کوردستان،  بۆردومانى ئاسمانى و زه‌مینى بۆ سه‌ر سه‌رێكانى له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه‌ به‌چڕى به‌رده‌وامه‌، له‌سێ قۆڵه‌وه‌ به‌توركیا دەیەوێت بچێتە شاره‌كه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى به‌رگرى شه‌ڕڤانانه‌وه‌ و نه‌یاتوانیوه‌ بچنه‌ ناو شاره‌كه‌وه‌، تائێستاش شه‌ڕو پێكدادانى سه‌خت له‌ده‌وروبه‌رى سەرێکانى به‌رده‌وامه‌.

.

هاوکات ئاژانسى فرانس پرێس له‌ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، سوپاى توركیا و گروپە چەکدارەکان توانیویانه‌ بچنه‌ ده‌وروبه‌رى شاره‌كه‌وه،‌ به‌ڵام به‌هۆى به‌رگرى قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى شه‌ڕڤانانه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ بچنه‌ ناو شارەکەوە.

.

ماوەى پێنج ڕۆژە سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى هێرشیان بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە، کە بەهۆیەوە 200 هەزار کەس ئاوارەبوون.

..

جگە لە سەرێکانى، سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارەکانى هێرشەکانیان بۆ سەر گرێ سپى چڕکردووەتەوە و بۆردومانى شارەکە دەکەن.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل