fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

شەپۆلێکی سەرمای “سەخت” ڕوو لە عێراق دەکات.. بەفر دێتە سەنتەری شارەکانی هەرێم

09:58 هه‌ینی 07 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

دەستەى کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە عێراق ڕوبەڕوی شەپۆلێکی سەرمای “سەخت” دەبێتە و سەرجەم ناوچەکانیش دەگرێتەوە.

.

ئەمرۆ هەینی، 7ی شوباتی 2020، دەستەى کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق پێشبینی دەکات “لە سبەینێ شەممە پاڵەپەستۆیەکی نزم لە ناوچەکانی باکوری ئەوروپاوە بگاتە عێراق و بارستەهەوایەکی زۆر سارد و وشکی لەگەڵ دەبێت.”

.

دەشڵێت، “پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە وڵات بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت و لە هەندێ ناوچە دەچێتە ژێر پلەى سفری سەدی.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “کەشوهەوا هەوراوی و باراناوی دەبێت و ئەگەری زۆرە لە باکوری عێراق (هەرێمی کوردستان) بەفر ببارێت.”

.

دەستەى کەشناسی پێشبینیش دەکات “شەپۆلەکە بۆ ماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.”

.

هاوکات بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “بارستە هەوایەکى جەمسەريى سارد ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و سەربارى بارانبارینيش، شەپۆلێکى بەفربارین زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە.”

.

لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، “ئەمڕۆ هەینی بارانبارین دەستپێدەکات و یەکشەممەش کۆتايى دێت، تەواوى ناوچە شاخاويیەکان کە بەرزیان لە 1000م زیاترە بەفربارینى دەبێت.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “ڕۆژى شەممە لە زۆربەى کاتەکاندا باران بارین بەردەوام دەبێت و سەنتەرى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە، لە ڕۆژى شەممەدا بەفربارینى دەبێت، سەنتەرى هەولێر ئەگەرى بەفرى هەیە بە تێکەڵى لەگەڵ باران بارین.”

.

نزمترین پلەکانى گەرماى هەندێ ناوچە شاخاویيە سنووریيەکان لە دواى کۆتايى ئەم شەپۆلە بۆ نزمتر لە -10 پلە لە ژێر سفر دادەبەزێت.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل