fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

شەپۆلێکى بەفر بارین روو لە هەرێم دەکات “سەرجەم شار و ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە”

12:00 چوار شه‌ممه‌ 22 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

بەرێوەبەرایەتى کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات رۆژى هەینى شەپۆلێکى بەفر بارین سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان بگرێتەوە.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى کەشناسی، سبەى شەو بارستە هەوایەکى ساردى سیبیرى روو لە هەرێم دەکات، ڕۆژى هەینى باران لەتەواوى هەرێم دەبارێت.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆى کاریگەرى ئەو بارستە هەوا ساردە شەپۆلێکى بەفربارین ناوچە جیاجیاکانى هەرێم دەگرێتەوە و سەرجەم ناحیە و قەزاکانى ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاکانى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە دەگرێتەوە.

.

بەپێی پێشبینى کەشناسی، کاریگەرى ئەو شەپۆلە تا رۆژى شەممە درێژەى دەبێت و لەگەڵ بەردەوامى بەفر بارین مەوداى بینین کەمدەبێتەوە بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر، رۆژى شەممە نزمترین پلەى گەرمى نزیکدەبێتەوە لە بۆ ژیر پلەى سفر و دەبێتە هۆى دروستبوونى شەختە لەکاتەکانى بەیانى زوودا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل