fbpx
Shadow Shadow

شەپۆلێکى باران بەڕێوەیە و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت

10:31 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

دوو شارەزاى کەشناسی پێشبینى دەکەن، لە پێنج شەممەى داهاتووەوە شەپۆلێکى باران عێراق بگرێتەوە و تا ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو بەردەوام بێت، پلەکانى گەرماش بەردەوام بن لە نزمبوونەوە.

.

سادق عەتیە شارەزاى کەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەش پەڵەهەورى باراناوى بێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵدا دەبێت.

.

وتیشى “بەپێی پێشبینییەکان لە ڕۆژى پێنج شەممەى داهاتووەوە، شەپۆلێکى باران بارین چەندین ناوچەى عێراق دەگرێتەوە و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت”.

.

لاى خۆیەوە، واسق سەلامى شارەزاى کەشناسی ئاماژەى بەوەکرد، پێنج شەممەى داهاتوو تا ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو، دۆخێکى باراناوى چەندین ناوچەى عێراق دەگرێتەوە کە هەورە بروسکەشى لەگەڵدایە.

.

باسى لەوەشکردووە، نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بەردەوام دەبێت لەسەرتاسەرى وڵاتدا.

.

هاوکات بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەینێش ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.شەپۆلێکى باران بەڕێوەیە و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت شەپۆلێکى باران بەڕێوەیە و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت شەپۆلێکى باران بەڕێوەیە و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت شەپۆلێکى باران بەڕێوەیە و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل