fbpx
Shadow Shadow

شەپۆلی داخستنى کەناڵەکانى سنورى سلێمانى بەردەوامە

15:29 پێنج شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

کەناڵی کەی ئێن ئێن زمانحاڵی بزوتنەوەی گۆڕان و کەناڵی کوردسات و کوردسات نیوزی سەر بە یەکێتی، دادەخرێن، لەگەڵ چەند میدیاییەکى دیکەى سنورى پارێزگاى سلێمانى.

,

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی ئەیلولی 2019، ماڵپەری فەرمی کەناڵی کەی ئێن ئێن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد: “كه‌ناڵی تۆڕی هه‌واڵی كوردی (KNN) كۆتایی به‌ په‌خشی خۆی ده‌هێنێت، سوپاسی ‌خه‌ڵكی كوردستان و بینه‌ران و كارمه‌ندانمان دەکەین، كه‌ له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بینه‌ر و هاکارمان بوون”.

,

ماڵپەری فەرمی کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: “له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی كارمه‌ندانیکەناڵەکە و بەرپرسانی، دیدی نوێ و پێگه‌ی میدیای كوردی تاووتوێكراوە، بڕیاری داخستنی كه‌ناڵه‌كه‌ به‌ سه‌رجه‌م ستافەکانییەوە درا، ئه‌مشه‌و26 له‌سه‌ر 27ی ئەیلولی 2019، كاتژمێر 08.00، كه‌ناڵی تۆڕی هه‌واڵی كوردی کەى ئێن ئێن، پاش 10 ساڵ و نۆ مانگ، كۆتایی به‌ په‌خشی خۆی ده‌هێنێت”.

,

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا، بزوتنەوەکە کەناڵێکی دیکە بە کوالێتی بەرزتر لە جێگای کەی ئێن ئێن بە سیستمى ئێچ دى بکاتەوە.

,

لەلایەکى دیکەوە، شەوی ڕابردوو په‌خشی هه‌ردوو كه‌ناڵی كوردسات و كوردسات نیوزى سەر بە یەکێتى ڕاگیرا، هەفتەی ڕابردووش ماڵپەری ئێس ئین ئێن کە ماڵپەری فەرمی مەڵەبەندی یەکی یەکێتى بو داخرا، بەپێی وتەی کارمەندانی کەناڵەکەش هۆکاری داخستنی ئەو میدیایانەی یەکێتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە قەیرانی داراییان هەیە و ماوەی سێ مانگە مووچەی کارمەندەکانیشیان نەدراوە.

,

هێمن قادر، یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌نوسانی کوردسات، له‌ فه‌یسبووكی خۆی نوسیویه‌تی: “بەھۆی نەدانی کرێی ساڵانەوە، پەخشی ھەردوو کەناڵی کوردسات و کوردسات نیوز ڕاگیراون‌، هێشتا مووچەی سێ مانگی کارمەندانیشیان نەداوە”.

,

بەهۆی بڕیاری داخستنی ئەو میدیایانەوە سەدان ڕۆژنامەنوس و میدیاکار، بێکار بوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل