fbpx
Shadow Shadow

شەوێکی پڕ ئاڵۆزی.. هەوڵى کودەتاکەى سودان “شکستى پێهێنرا”

08:40 چوار شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکى ئەنجومەنى سەروەرى سودان “شکستپێهێنانی هەوڵى کودەتاى سەربازیى و کردنەوەى ئاسمانى” وڵاتەکەى ڕاگەیاند، دواى چەند کاتژمێرێک لە هەوڵێکى کودەتا کە لە خەرتومى پایتەختەوە دەستیپێکرد.

.

عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆکى ئەنجومەنەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ى کانونى دووەمى 2020، ڕایگەیاند، “ئەوەى ڕوویدا پیلانێکى داڕێژراو بوو دژى شۆڕشى سودان، ئێستا سەرجەم بارەگاکان لەژێر کۆنتڕۆڵى هێزە چەکدارەکاندان”.

.

وتیشى، هێزەکانیان ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر هەوڵێک دژى شۆڕشى سودان. لاى خۆیەوە، عەبدوڵا حەمدۆک، سەرۆکوەزیرانى سودان ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکان توانیویانە هەوڵێکى یاخى بوون شکستپێبهێنن.

.

ئەوە لەکاتێکدایە، بەرەبەیاى ئەمڕۆ جارێکى تر شەڕە تەقە لە بارەگاى ئۆپراسیۆنەکان لە دەزگاى هەواڵگرى گشتیی سودانى لە ڕۆژهەڵاتى فڕۆکەخانەى خەرتوم دەستیپێکردەوە و بۆ ماوەیەک بەردەوام بوو.

.

ئۆتۆمبێلەکانى سوپا و هێزەکانى ئەو وڵاتە لە نزیک دەستەى گشتیی ئۆپراسیۆنەکان جێگیرکراون، دواى ئەوەى لەلایەن سوپاوە کۆنتڕۆڵکرایەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل