fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد "بەهێزترین" بەربژێر ئاشکرا دەکات

شەوێکى یەکلاکەرەوە لە عێراق؛ بەرهەم ساڵح جێگرەوەی عەبدولمەهدى “دیاری دەکات”

18:25 دوو شه‌ممه‌ 20 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

لایەنەکان لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنى بەربژێرێک بۆ جێگرەوەى عادل عەبدولمەهدى “نزیکن”، پێدەچێت ئەمشەو بگەنە ڕێککەوتنى کۆتایی و کەسێک بۆ وەرگرتنى پۆستەکە یەکلابکرێتەوە.

.

بەپێی بەدواداچوونى ناس کورد، لە ئێستادا سێ ناو لە گۆڕەپانى سیاسی عێراق تاوتوێدەکرێن بۆ وەرگرتنى پۆستەکە کە پێکهاتوون لە عەلی شوکری، ڕاوێژکاری سەرۆککۆمار، محەمەد عەلاوی، وەزیری پەیوەندییەکانی پێشوو، مستەفا کازمی، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی عێراق.

.

عامرحسێن، پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی فەتحی سەر بە هادی عامری تایبەت بەناس کوردی ڕاگەیاند، ئاماژەکان بۆ ئەوەدەچن ئەمشەو سەرۆککۆمار یەکێک لەو سێ کەسایەتییەی کە لەلایەن هێزە سیاسییەکان عێراقەوە بەربژێرکراون بۆ جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی ڕابسپێرێت.

.

پەرلەمانتارەکەی فەتح ئاماژەی بەوەشکرد کە “چانسی وەرگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن عەلی شوکری، ڕاوێژکاری سەرککۆمارەوە زیاترە لەدوو بەربژێرەکەی تر.”

.

عەلى شوکرى لە ساڵانى 2011 تا 2014 وەزیرى پلاندانان بووە، لە خولى پێشووى پەرلەمانیشدا ئەندامى پەرلەمان بووە، ساڵى 1998 بڕوانامەى دکتۆراى لە زانکۆى بەغدا بەدەستهێناوە.

.

عەبود عیساوی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسای سەر بە نوری مالکی بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، لەئێستادا لایەن سیاسییەکان سێ ناویان خستووەتە بەردەم سەرۆککۆمار ئەگەری زۆریش هەیە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا یەکێک لەو ناوانە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دیاریبکرێت.

.

عیساويش ئاماژەی بەو ناوانەش کردووە کە لەلایەن هێزە سیاسیەکانی عێراقەوە بەربژێرکراوە کە بریتین لە عەلی شوکری، محەمەد عەلاوی، مستەفا کازمی.

.

تا ئێستا خۆپیشاندەران سەرجەم ئەو بەربژێرانەیان ڕەتکردووەتەوە کە لەلایەن لایەنەکانەوە بەربژێرکراون بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران و داواى سەرۆکوەزیرانێکى سەربەخۆ دەکەن، هەروەها بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراق کۆتایی مانگى ڕابردوو دواى ڕەتکردنەوەى ئەسعەد عیدانى بەربژێری هاوپەیمانى بنیادنان، ئامادەیی بۆ دەستلەکارکێشانەوە نیشاندا ئەگەر کارەکەى “نادەستورى” بێت.

.

هاوکات عەلی کەریم، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق بە دەنگى ئەمریکاى ڕاگەیاندووەکە “هەوڵێکی جدی هەیە تا دۆخەکە بەتەوافوق هێور بکرێتەوە، هێزەکان لە هەوڵدان بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانێکی نوێ کە شەقام پێی ڕازی بێت.”

.

سەبارەت بە ئەگەری یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران لەماوەی کاتژمێرەکانی داهاتوودا، بەتایبەت کە باس لە ڕاسپاردنی عەلی شوکری ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار دەکرێت، عەلی کەریم، وتی “هەوڵەکان بەردەوامن، گفتووگۆی چڕوپڕ هەیە، ناو زۆرە، بەڵام هێشتا کەس نەبووەتە بەربژێری سەرەکی پۆستی سەرۆک وەزیران.”

.

وتیشی”خەریکە سەرۆککۆمار و هێزەکان لەسەر هێڵەگشتیەکانی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو رێکدەکەون، بەو مانایەی کەسێک بێت، تەوافوقی نیشتیمانی لەسەر بێت و نەبێتە هۆی داڕووخانی زیاتری دۆخەکە.”

.

جموجۆڵەکان بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدى سەرۆک وەزیران هاوکاتن لەگەڵ هەڵکشکانى خۆپیشاندانەکانى عێراق و دروستبوونى گرژى و وەڵامدانەوەیان بەهێز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، کە بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژران و برینداربوون.

.

موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر، دوێنێ یەکشەممە لە تویتێکدا جەختیکردبووەوە کە پێویستە پەلە بکرێت لەوەی کەسێک دیاریبکرێت کە جێگەی مشتومڕ نەبێت و پێشکەش بە سەرۆککۆمار بکرێت تاوەکو بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕایبسپێرێت.

.

لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوەوە، خۆپیشاندانەکانی عێراق لە گۆرەپانی تەحریری شاری بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراق سەریهەڵداوە، ماوەی چوارمانگیشە بەردەوامی هەیە، خۆپیشاندەران داوادەكەن حكومەتێكی نوێ بەدەرلە دەستە بژێری سیاسی ئێستای عێراق پێكبهێنرێت و گەندەڵی نادادپەروەریش بنبڕبکرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل