ناس کورد-
شەوى ڕابردوو خۆپیشاندان لەبەسرە دەستیپێکردەوە، دواى شەوێکى خوێناوى کە تێیدا دەیان کەس کوژران و برینداربوون، هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان کرد بە راوەدونان و بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران.
.
خۆپیشاندەران سەرەتا لە فولکەى بەحریە و نزیک کۆمەڵگەى حکومى گردبوونەوە، پێش ئەوەى هێزە ئەمنییەکان بە بۆمبى غازى و فیشەک روبەڕوویان بنەوە، تەقەکردن تا درەنگان شەو بەردەوام بوو لە دەوروبەرى بیناى پارێزگاى بەسرە، کە بەوتەى شایەتحاڵەکان بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس برینداربوون.
.
یەکێک لە چالاکوانەکانى خۆپیشاندانەکان بە ناس کوردى ڕاگەیاند “هێزە ئەمنییەکان سوربوون لەسەر بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندانەکان بە توندوتیژى، ئێمە تێنەگەیشتن لە هۆکارى سوربوونى ئەو هێزانە لەسەر ئەو کارە، سەرەڕاى ئەوەى خۆپیشاندانەکە ئاشتیانە بوو”.
.
هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک لە ڕێگاکانى ناوەندى شارەکەیان داخست، لەناویاندا ئەو رێگایانەى لە مەفرەقى نەخۆشخانەى سەدرى فێکارییەوە دەچنە ناوچەى عشار، لەگەڵ چەند شەقامێکى دیکەى شارەکە و ئەو ڕێگا سەرەکییانەى بەسرە بە قەزا ناحییەکانى دەوروبەرییەوە دەبەستێتەوە.
تظاهرات #البصرة اليوم
Gepostet von البصرة am Freitag, 8. November 2019
الفيديو من قمع تظاهرات ليلة امس في #البصرة
Gepostet von البصرة am Freitag, 8. November 2019
#البصرة الان …
Gepostet von البصرة am Freitag, 8. November 2019