fbpx
Shadow Shadow

شەوێکى تەواوى بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان بەسەربرد “لەبەردەم کۆمپیوتەرەکەیدا مرد”

09:37 هه‌ینی 08 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دواى بەردوامبوونى لە یاریی ڤیدیۆیی و ئەلیکترۆنى بەدرێژایی شەو، مێردمنداڵێکى تایلەندى لەبەردەم کۆمپیوتەرەکەیدا بە مردویی دۆزرایەوە، بەهۆى توشبوونى بە جەڵتەى مێشکەوە.

.

بەپێی ڕۆژنامەى “میرور” ى بەریتانى، ئەو مێردمنداڵە کە ناوى بياوات هاريكونە و تەمەنى 17 ساڵە، خوى بە یاریی کۆمپیوتەرییەوە گرتبوو، شەوانە بەبەردەوامى یاریی شەڕ و کوشتارى دەکرد.

.

دواى یاریکردنى بۆ ماوەى شەوێک بەبێ وەستان، باوکى مێردمنداڵەکەى لەسەر زەوییەکە دۆزییەوە، دواى ئەوەى لەسەر کورسییەکەى کەوتبووە خوارەوە.

.

پزیشکانى پسپۆڕ هۆکارى مردنى ئەو مێردمنداڵەیان بۆ توشبوونى بە جەڵتەى مێشک گەڕاندووەتەوە، بەهۆى کاریگەریی بەردەوامبوونى لە یاریکردن بەدرێژایی شەو.

.

باوکى دەڵێت، سەرەڕاى ئەوەى بەبەردەوامى یاریدەکرد، لەم ڕۆژانەى دواییدا نەدەچووە قوتابخانە، پەردەکانى ژورەکەى دادەخست و بەردوام دەبوو لە یاریکردن تا دواى هەڵهاتنى خۆر.

.

باسى لەوەشکردووە، چەندینجار هەوڵیداوە منداڵەکەى هۆشیار بکاتەوە تا دەستبەرداریی ئەو خوەى بێت، بەڵام بێ سوود بووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل