fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

شەوی ڕابردوو مێسی ژمارەیەکی خراپی تۆمارکرد

08:52 یه‌ك شه‌ممه‌ 16 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە خراپترین ژمارەی خۆی لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد و بۆ چوار یاری لەسەریەکە ناتوانێت لە خولی ئیسپانیا گۆڵ تۆماربکات.

،

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی گەڕی 24ی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپنۆ میوانداری یانەی خیتافی کرد و بە دوو گۆڵی ئەنتوان گریزمان و سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

،

لە یارییەکەدا هەرچەندە مێسی گۆڵێکی بۆ گریزمان دروست کرد، بەڵام نەیتوانی خۆی گۆڵ تۆماربکات و ئەوەش ژمارەیەکی خراپ بوو بۆ مێسی، بەهۆی ئەوەی چوار یاری لەسەریەکە نەیتوانیوە گۆڵ تۆماربکات.

،

لە ساڵی 2014وە ئەوە یەکەمجارە مێسی لە چوار یاری لەسەریەکدا بەشداری بکات و نەتوانێت گۆڵ تۆماربکات، کە لەو ساڵەدا خراپترین ژمارەی ژیانی وەرزشی خۆی تۆمارکرد و هەشت یاری لەسەریەک نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات.

،

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە هەرچەندە لەسەرەتای وەرزەوە بەهۆی پێکانەوە چەند یارییەک لەگەڵ یانەکەیدا بەشدارنەبوو، بەڵام ئێستا بە تۆمارکردنی 14 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکەرانی خولەکەیە و بەگۆڵێک لە پێش کەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدەوەیە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل