fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی برینداربوونی مەزڵوم کۆبانی بەمەبەست بڵاوکرایەوە

شەوی ڕابردوو شەڕێکی سەخت لە ڕۆژئاوا ڕوویدا و گورزێکی توند لە تورکیا درا

10:08 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

شەوی ڕابردوو لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان، شەڕی سەخت ڕوویدا و سوپای تورکیا و میلیشیا چەکدارەکانی ئەو وڵاتە هێرشیان کرد و بە توندی لەلایەن هەسەدە و سوپای سوریاوە وەڵامدرانەوە، کە زیاتر لە 15 چەکداری تورکیا کوژرا و زیاتر لە 11ی دیکەش بریندارکران.

.

بەگوێرەی میدیاکانی ڕۆژئاوا، شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا بە هاوکاری میلیشیا چەکدارە توندڕەوەکان و داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی تەلوەرد لە ناحیەی زرکان، بەڵام بە توندی لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدەوە وەڵامدراونەتەوە و نەیانتوانیوە هیچ پێشڕەوییەک بکەن.

.

لەلایەکی دیکەوە، لە ناحیەی عەین عیسا، کاروانێکی میلیشیا چەکدارەکانی تورکیا کەوتنە بۆسەیەکی سوپای سوریاوە و تیایدا 15 چەکدار کوژرا و زیاتر لە 11 چەکداری دیکەش برینداربوون.

.

هاوکات جگە لەو هێرشە ئەرزییانە، تورکیا لەڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکانییەوە چەند ناوچەیەکی بۆردومان کرد و دواتریش لە  هەندێک میدیاوە وا بڵاوکرایەوە مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتى هەسەدە لەو بۆردومانانەدا بریندار بووە، بەڵام هەرزوو بەرپرسانی هەسەدە ئەو پڕوپاگەندەیەیان ڕەتکردەوە و بە جەنگی دەروونی ناویان برد.

.

لەو بارەیەوە، مستەفا بالى، وتەبێژی هەسەدە لە تویتەر هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: “فەرماندەکەمان لە دۆخێکی زۆر باشدایە و جەنگی دەروونی کاریگەری لەسەر گەلی ئێمە نابێت”.

 

.

هاوکات هەر لەو بارەیەوە ڕێدۆر خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی هەسەدە روونیکردەوە: “هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە و مەزڵوم کۆبانێ بریندار نییە و بەمەبەست ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل