Shadow Shadow

شەوی ڕابردوو تەنێکی نامۆ لە ئاسمانی هەرێمدا بینراوە [ڤیدیۆ]

10:50 شه‌ممه‌ 07 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیمەنی تەنێکی نامۆ لە ئاسمانی هەرێم بڵاوکراوەتەوە کە لە لایەن هاوڵاتیانەوە تۆمارکراوە.

.

شه‌وى ڕابردوو، 6ى ئەیلوولی 2019، تەنێکی نامۆ لە ئاسمانی چەند شارێکی هەرێم بینراوە و هاوڵاتیان چەند دیمەنێکی ئەو تەنەیان تۆمار کردووە.

.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، تەنەکە بە خێرایی بە سەر ئاسمانی هەرێمدا تێپەڕبووە و ڕووناکیەکی زۆری هەبووە.

.

بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، تەنەکە لە ئاسمانی شارەکانی، سلێمانی، ناوچەی شارەزوور و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین بینراوە.

.

هاوکات تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌كى په‌یوه‌ندیدارى هه‌رێم و عێراق له‌وباره‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یان بڵاونەکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت، تەنەکە مانگێکی دەستکرد بووبێت و کەوتبێتە خوارەوە.

.

لەگەڵ ئەوەشدا ده‌زگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاسمانیى هیندى ئاشكراى كردووە، شەوی ڕابردوو پەیوەندییان لەگەڵمانگێکی دەستکرد پچڕاوە کە بڕیاربووە لە سەر مانگ بنیشێتەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل