fbpx
Shadow Shadow

شەهرەزاد شین بۆ قاسم سولەیمانى دەگێڕێت یان خۆپیشاندەران؟

21:28 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

وێنە ڕەشەکەى سەر هەژمارە تایبەتەکەى لە ئینستاگرم، تەرانە عەلیدۆستى (شەهرەزاد) ڕوبەڕووى ڕەخنە کردەوە و ئەویش ناچار بوو ڕونکردنەوە بدات.

.

تەرانە عەلیدۆستى، خانمە ئەکتەرى دیارى ئێرانى ماوەیەک لەمەوبەر وێنەى پڕۆفایلەکەى لەسەر هەژمارى فەرمى خۆى لە ئینستاگرام ڕەش کرد، لە ئێستاشدا لەلایەن هەندێک کەسەوە ڕەخنەى لێگیراوە کە گوایە بۆ ماتەمینى کوژرانى قاسم سولەیمانى ئەو کارەیکردووە.

.

لە وەڵامى ئەو ڕەخنانەدا تەرانە نوسیویەتى ئەو کارەى ئەو هیچ پەیوەندى نییە بە ماتەمینى گشتى فەرمى کە بەبۆنەى کوژرانى قاسم سولەیمانییەوە ڕاگەیەنراوە، بەڵکو بۆ گیانلەدەستدانى خۆپیشاندانەکانى نۆفەمبەرى ڕابردوو کە لە ئێران بەڕێوەچوو.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو ماوەیەکى درێژ پێش کوژرانى سولەیمانى، پڕۆفایلى هەژمارەکەى کردووە بە ڕەنگى ڕەش.

.

تەرانە کە شەش ملیۆن فۆڵۆوەرى هەیە لە ئینستاگرام، دوێنێ لە پۆستێکدا باسى لەوەکردبوو، کە “ئێمە هاوڵاتى نین (لە ئێران)، بەڵکو زیندانین، ملیۆنەها زیندانی”.

View this post on Instagram

‌ مدت‌ها با این خیال جنگیدم و نخواستم بپذیرم؛ ما شهروند نیستیم. هیچ‌وقت نبودیم. ما اسیریم. میلیون‌ها اسیر. . #آبان۹۸ #عزادار۱۷۶انسان. . (برای بعضی‌ها سوتفاهم شده؛ پروفایل من از شب کشته شدن مردم در آبان‌ماه است که سیاه است، مدتها قبل از عزاداری قاسم سلیمانی. حالا حالاها هم سیاه می‌‌ماند مثل دل در سینه پوسیده‌مان. وقتی به من تهمت می‌زنید و از روی نادانی اظهارنظر می‌کنید، همان کاری را کرده‌اید که سران مملکت می‌کنند. دوست دارید مثل خودشان بی‌رحم و دروغگو باشید و به مردمی مثل ما و از جنس خودتان ضربه بزنید، یا ترجیح می‌دهید انصاف داشته باشید؟ بسم‌الله)

A post shared by Taraneh Alidoosti (@taraneh_alidoosti) on

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل