fbpx
Shadow Shadow

شەنگال؛ هەڵدانەوەى گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەستى پێکردەوە

15:41 شه‌ممه‌ 27 نیسان 2019
article image

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

دوای دوو ڕۆژ لە ڕاگرتنی كارەكانیان بەهۆی تەقەکردنەوە لێیان، جارێكی دیکە تیمە هاوبەشەکەى عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیان بە هەڵدانەوەى گۆڕە بەکۆمەڵەکانى گوندی كۆچۆ کرد، ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگای نەینەواش دەڵێت، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە ئێستادا ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

.

بەرەكات شەمۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند: “تیمە هاوبەشەكەی حكومەتی عێراق و نەتەوە یەكگرتووكان کە کارى هەڵدانەوەی گۆرە بەكۆمەڵەكانی ناوچەی شەنگال دەکەن، دوای كۆنترۆڵكردنی ناوچەكە لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبیەوە دوێنی هەینی جارێكی دیکە دەستبەكاربوونەوە، تیمەكە تەنها بۆ ماوەی 48 كاتژمێر كارەكانیان ڕاگرت”.

.

بە وتەى ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا، ئەو تیمە لە گوندی كۆچۆ تا ئێستا پێنج گۆڕیان هەڵداوەتەوە، ئەمڕۆش لە هەوڵى هەڵدانەوەى گۆڕى شەشەمدان.

.

“ژمارەی گۆرە بەكۆمەڵەكانى سنوری پارێزگای نەینەوا زۆرن، بەڵام ژمارەی ئەو گۆرانەى لە سنوری قەزای شەنگالدان 71 گۆڕن، هەموویان ڕوفاتی قوربانیانی ئێزدی تێدایە”، بەرەکات شەمۆ واى وت.

.

وتیشى، تا ئێستا نمونەی خوێن لە 3 هەزار خانەوادەی قوربانییەكان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە وەرگیراوە، بۆ بەراوردكردنی لەگەڵ دی ئێن ئەى قوربانییەکان.

.

ڕۆژى دووشممە 22ى نیسان، لەكاتی سەرقاڵبوونی تیمێكی تایبەت بە پشكنین و هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی گوندی كۆچۆى شەنگال، لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە تەقە لە تیمەکە کرا، بەوهۆیەوە کارەکانیان ڕاگرت..

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل