Shadow Shadow

شەنگال؛ زیاتر لە سێ هەزار و 400 ئێزیدى ڕزگارکراوون

11:58 سێ شه‌ممه‌ 04 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد _

نوسینگەى ڕزگارکردنى ئێزیدییە فڕێندراوەکانى دەستى داعش ئاشکراى دەکات، تائێستا سێ هەزار و 476 ئێزیدى لە دەستى داعش ڕزگارکراوون.

.

بەگوێرەى ئامارێکی نوسینگەى ڕزگارکردنى ئێزدییە ڕفێنراوەکانى دەستى داعش کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە باوەڕپێکراوە تایبەتە بە ئەنجامى تاوانى جینۆسایدکردنى ئێزدییەکان لە 3ى ئابى 2014، ” ئێزدییەکان لەعێراق ژمارەیان دەگاتە 550 هەزار هاوڵاتى، لەکاتى هێرشى داعش بۆ سەر شەنگال 360 هەزار ئێزیدى ئاوارەبوون، لەو نێوەندەشدا ژمارەى ئەو ئێزدییانەى بەدەستى داعش شەهیدکران گەیشتە هەزار و 293 کەس”.

.

ئامارەکە ئەوەشى بڵاوکردوەتەوە، ژمارەى گۆڕە دۆزراوەکانى شەنگال گەیشتووەتە 80 گۆڕى بەکۆمەڵ لەگەڵ دەیان گۆڕى تاکەکەسى، لەگەڵ ئەژمارکردنى مەزار و پەرستگا دینیەکان کە زیاتر لە 68 مەزارە، هاوکات ژمارەى ئەو ئێزدییانەى چونەتە دەرەوە دەگاتە 100 هەزار کەس”.

.

نوسینگەى ڕزگارکردنى ئێزدییە ڕفێنراوەکانى دەستى داعش ئاماژەى بۆ ئەوەکردەوە، “ژمارەى ڕفێنراوەکان گەیشتووەتە شەش هەزار 417 هەزار کەس، لەناویدا سێ هەزار 548 کچ و دوو هەزار و 869 نێر”

.

هەر بەگوێرەى ئامارەکە، “تائێستا سێ هەزار و 476 کەس لەجنگى داعش ڕزگاریان بووە، لەناوید هەزار و 148 ئافرەت، 337 پیاو، 1020 منداڵى کچ و 935 منداڵى کوڕ، لەگەڵ ئەوەش دوو هەزار و 941 کەس چارەنوسیان نادیارە کە هەزار و 344 کەسیان کچ و هەزار 597 کەسیان کوڕن”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل