fbpx
Shadow Shadow

شەمەندەفەرێکی سەرسوڕهێنەر لە ژاپۆن بە خێرایی 600 کیلۆمەتر دەفڕێت

15:32 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

سستمی شەمەندەفەر لە وڵاتی ژاپۆن یەکێکە لە پێشکەوتوترین سستمەکان لە جیهاندا و لەئێستادا ئەو وڵاتە سەرقاڵی دروستکردنی شەمەندەفەرێکن کە خێراییەکەی دەگاتە 600 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و تایەشی نییە، بەڵکو وەک ئەوەیە لە هەوادا بفڕێت.

،

بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، زانایان وئەندازیارانی ئەو وڵاتە لەئێستادا سەرقاڵی دروستکرنی شەمەندەفەرێکن، کە بە تەواوەتی لە ڕووی ڕوخسارو دیزاینیەوە زۆر جیاواترە لەو شەمەندەفەرانەی کە ئێستا لە وڵاتی ژاپۆن وڵاتانی جیهاندا بوونیان هەیە.

،

زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو شەمەندەفەرەی کە ژاپۆن دەیەوێت دروستی بکات وەک شەمەندەفەرێکی ئاسایی لە سەر دوو هێڵی ئاسنی ناڕوات، بەڵکۆ لەبەری بەکارهێنانی هێڵی ئاسنی دوو هێڵی موگناتیسی بەکاردەهێنێت.

،

شەمەندەفەرەکە بەهێزی ئەو دوو هێڵە مۆگناتیسییە بە بەرزی 10 سانتیمەتر لە سەرهێڵەکە دەفڕێت بە سیستمێکی تایبەت کە پێ دەڵێن” ماگلیف”  بێ ئەوەی هیچ بەربەستێک بوونی هەبێت لە نێوان جەستەی  شەمەندەفەرەکە و هێڵە موگناتیسیەکەوە.

،

زاناکان ئاماژەیان بەوەشداوە، بەهۆی نەبوونی تایە و هیچ جۆرە بەربەستێک لە نێوان هێڵە موگناتیسیەکە و جەستەی شەمەندەفەرەکە، خێرایی بەراورد بە  شەمەندەفەرە تەقلیدییەکانی دیکە زۆرە و دەگاتە 600 کیلۆمەتر لە کاتژمێریکدا.

،

میدیاکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، کۆمپانیایی گشتی هیڵی ئاسنی وڵاتی ژاپۆن، ڕەزامەندی داوە لەسەر دروستکردنی ئەو پڕۆژەیە و بودجەی پێویستیشی بۆ تەرخانکردووە، لە ئێستاشدا کۆمپانیاکە بە دوای  پارچە زەوییەکدا دەگرێت کە بتوانێت پڕۆژەکەی تێدا جێبەجێبکات و بڕیارە لە ساڵی 2027 پڕۆژەکە تەواوبکرێت و یەکەم گەشتی ئەو شەمەندەفەرەش لە نێوان هەردوو شاری تۆکیۆی پایتەخت و ناغۆیای وڵاتی ژاپۆندا بێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل