fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

شەممەی داهاتوو یەکێتی سکرتێر و جێگرەکەی و بڕیاردەر هەڵدەبژێرێت

20:04 پێنج شه‌ممه‌ 27 شوبات 2020
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەنجامبدرێت و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا سکرتێر و جێگری سکرتێر و بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵدەبژێرن.

،

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا فۆڕم بۆ سەرجەم پۆستەکانی یەکێتیی دابەشکرا و ئەندامەکانیش فۆڕمەکانیان بۆ ئەو پۆستانەی خۆیان دەیانەوێت پڕکردەوە و لە ڕۆژانی دواتردا قۆناغ بە قۆناغ هەڵبژاردن بۆ پۆستەکان دەکرێت”.

،

وتیشی، بڕیارە ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بەڕێوەبچێت و لەو کۆبوونەوەیەدا سکرتێر و جێگری سکرتێر و بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی هەڵدەبژیردرێت، دواتریش بڕیاردەدرێت کە ئۆرگانەکانی دیکە هەر هەمان ڕۆژ هەڵببژێردرێن یاخود بخرێنە ڕۆژانی دوایی.

،

ئەسەسەرد ئامەژەی بەوەشکرد، ئەو فۆڕمانەی کە پڕکراونەتەوە دەخرێنە بەردەست هاوسەرۆکانی یەکێتیی و ئەو لیژنەیەی کە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان دەکەن و بەگوێرەی شارەزایی و مەرجەکان فۆڕمەکان جیادەکەنەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل