fbpx
Shadow Shadow

دروشمى "ڕۆحت شادبێت شا" به‌رزكرایه‌وه‌

شەقامى ئێرانى بەڕووى حکومەتدا دەتەقێتەوە..خۆپیشاندانه‌كان كوژراوى لێكه‌وته‌وه

14:54 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەرزکردنەوەى نرخى بەنزین لەلایەن حکومەتەوە، گڕى لە شەقامى ئێرانى بەرداوە و هەزاران کەس ڕژاونەتە سەرشەقام و دروشم لەدژى حکومەت دەڵێنەوە.

.

خۆپیشاندانەکان کە دوێنێ لە چەند پارێزگایەک سەریهەڵدا، ئەمڕۆ 20 پارێزگاى ئەو وڵاتەى گرتەوە، کە لەناویاندا بەشێک لە شارەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستانیشى تێدایە.

 

خۆپیشاندەرێک کوژرا

شەقامى ئێرانى بەڕووى حکومەتدا دەتەقێتەوە..خۆپیشاندانه‌كان كوژراوى لێكه‌وته‌وه

به‌فه‌رمى كوژرانى خۆپیشانده‌رێك له‌شارى سێرجانى ئێران له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌وه‌ پشتڕاستكرایه‌وه‌، به‌گوێره‌ى میدیا ناوخۆییه‌كانیش خۆپیشاندانه‌كان كه‌ به‌هۆى گرانكردنى نرخى به‌نزینه‌وه‌ سه‌ریانهه‌ڵداوە به‌رده‌وامه‌ و نزیكه‌شى 20 پارێزگاى گرتووه‌ته‌وه‌.

.

مەحمود ئابادى قایمقامى شارۆچكه‌ى سێرجانى ئێران، كوژرانى خۆپیشانده‌رێكى شاره‌كه‌ى له‌خۆپیشاندانه‌كانى دوێنێ كه‌ به‌هۆى گرانبونى نرخى به‌نزینه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدا پشتڕاستكرده‌وه‌.

.

وتیشى، به‌دواداچوون بۆ ڕوداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ورده‌كارییه‌كه‌ى بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

.

له‌باره‌ى بریندارى خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه‌ وتى “هێشتا نازانین ئه‌و برینداره‌ به‌گوله‌ى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان برینداركراون یاخود نا، به‌دواداچون بۆ ڕوداوه‌كه‌ش دەکەی، چونكه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌نها فه‌رمانى وه‌شاندنى گوله‌ى لاستیكیان به‌ڕووى خۆپیشانده‌راندا هه‌یه‌”.

.

میدیاكان باسیان له‌وه‌شكردووه‌، توندترین خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاره‌كانى ئه‌هواز و سێرجان و كرمان به‌رده‌وامه‌ و ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ش په‌لیانكێشاوه‌ بۆ شاره‌كانى شیراز و به‌نده‌ر عه‌باس و ماهشه‌هر و گچساران و خوڕه‌مشه‌هر و بابل و بیرچه‌ند و شوشته‌ر و قومم و چه‌ندین شارى تر وهه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تى ئێران به‌فه‌رمى دانینا بەکوژرانى خۆپیشاندەرێک لەشارى سێرجاندا.

.

لەگەڵ بەردەوامى خۆپیشاندانەکاندا، پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌تاران و چه‌ند شارێكى تر له‌به‌نزینخانه‌كان جێگیركراون بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگەنەدرێت له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ بسوتێنرێن.

.

لەشارى بێهبەهانى پارێزگاى خوزستان، خۆپیشاندەران بانکى میلـلى ئێرانیان سوتاند.

.

هۆکارى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکان

شەقامى ئێرانى بەڕووى حکومەتدا دەتەقێتەوە..خۆپیشاندانه‌كان كوژراوى لێكه‌وته‌وه

سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆى گرانكردنى نرخى به‌نزینه‌وه‌ بوو بۆ سێ به‌رامبه‌ر، پێشتر نرخى لیترێك به‌نزین هه‌زار تمه‌ن بوو، بەڵام بەپێی دوایین بڕیارى حكومه‌ت نرخه‌كه‌ى كرایه‌ سێ هه‌زار تمه‌ن بۆ هه‌ر لیترێك به‌نزین.

.

لێدوانه‌كه‌ى حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆمارى ئێران بۆ به‌رگریكردن له‌بڕیارى گرانكردنى نرخى به‌نزین ئه‌وه‌نده‌ى تر گڕى له‌شه‌قام به‌ردا و خۆپیشاندانه‌كانیى فراوانتر كرد.

.

سەرەڕاى گرانكردنى نرخى به‌نزینى حكومی، ڕێژه‌كه‌شى بۆ تاكسى و ئەو ئۆمبیلانە کەمکراوەتەوە کە  به‌كارت وه‌ریده‌گرن.

دواى سوتاندنى چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌ك له‌شاره‌كانى ئه‌سفه‌هان و كرمان و سیرجان له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌، دۆخه‌كه‌ په‌ڕیه‌وه‌ بۆ چه‌ند شارێكى تر و خۆپیشانده‌ران دروشمى “ڕه‌زا شا ڕۆحت شادبێت” یان به‌رزكرده‌وه‌.

.

وه‌كو ده‌رخستنى هاوسۆزییه‌كیش بۆ خۆپیشانده‌ران، له‌تویتێكدا ڕه‌زا په‌هله‌وى كوڕى شاى پێشووى ئێران نوسیویه‌تى “له‌تارانه‌وه‌ تا خوزستان و له‌سیستانه‌وه‌ تا بلۆچستان و كوردستان، كوشتنى ئێرانییه‌كان به‌ده‌ستى مافیاكان بووه‌ته‌ كارێكى ئاسایى ڕۆژانه‌ و پێویسته‌ ئه‌و چه‌ته‌گه‌رییه‌ ڕابگیردرێت”.

.

خاوبوونەوەى هێڵى ئینتەرنێت

لەگەڵ بەردەوامى خۆپیشاندانەکان و فروانبوونیاندا، هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت خاوبونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاویان له‌زۆربه‌ى شاره‌كاندا به‌خۆیه‌وه‌ بینى، لەکاتێکدا چالاکوانان بەشێوەى بەرفراوان وێنە و گرتەى ڤیدیۆیی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکەنەوە.

.

بەپێی ماڵپه‌ڕى نێت پلاكس كه‌ چاودێرى خێرایى هێڵى ئینته‌رنێت ده‌كات له‌جیهاندا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى خۆپیشاندانه‌كانى ئێران له‌شاره‌كانى مه‌شهه‌د و شیرزا و تاران هێڵه‌كان خاوبوونەتە‌وه‌.

.

ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، له‌چه‌ند شارێكى تر هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت پچڕاون، سه‌ره‌ڕاى پچڕانى هێڵه‌كانى مۆبایل له‌چه‌ند شارێكى تر.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل