fbpx
Shadow Shadow

شەش وڵاتی جیهان گەشتکردن بۆ عێراق لە هاوڵاتییەکانیان قەدەغە دەکەن

15:11 هه‌ینی 04 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

بەهۆی خۆپیشاندانى شارى بەغدا و چەند شارێکى ترى عێراق و خراپی ڕەوشی ئەمنییەوە، چەند وڵاتێکی جیهان گەشتی هاووڵاتیانیان بۆ عێراق، قەدەغەکرد.

.

ئەمڕۆ، (هەینی، 4ی تشرینی یەکەمی 2019)، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا داواى لە هاوڵاتیانى وڵاتەکەى کرد بەهیچ شێوەیەک و بۆ هیچ حاڵەتێک سەردانی عێراق نەکەن بەهۆی خراپی ڕەوشی ئەمنی ئەو وڵاتەوە.

.

وەزارەتی دەرەوەى ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد “داوا لەو هاوڵاتیانەمان دەکەین کە لە عێراقن دووربکەونەوە لەو شوێنانەی کە خۆپیشاندان و ئاڵۆزییان لێوە نزیکە و پابەندی ڕێنمایی هێزە ئەمنییەکان بن و خۆیان بپارێزن”.

.

هاوکات هەر ئەمڕۆ،  وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بەفەرمی سەردانیکردنی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی بۆ عێراق قەدەغەکرد بەهۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی وڵاتەکەوە.

.

هەروەها دوێنێ (پێنجشەممە)، وەزارەتەکانی دەرەوەی کوەیت و بەحرەین و ئەمریکا گەشتکردنی هاووڵاتیانیان بۆ عێراق قەدەغەکرد و ئێرانیش بەشێک لە سنورەکانی بەڕووی عێراقدا داخست و گەشتەکانى بۆ عێراق سنوردار کرد.

.

ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندانێکی فراوان لە هەشت پارێزگای عێراق دەستی پێکردوە دژی حکومەت و خۆپیشاندەران داوای خزمەتکردن و هەلی کار دەکەن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل