fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

بەهۆی ژن و مێردێکی چینیەوە

حەوت هەزار کەس لەسەر کەشتییەک گیریانخواردووە و ڕێگەیان پێنادرێت دابەزن

18:09 پێنج شه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

بەهۆى دوو گەشتیارى چینیەوە، شەش هەزار کەس لەسەر کەشتییەکى گەشتیارى لە کەنارەکانى ئیتاڵیا گیریان خواردووە و رێگەیان پێنادرێت دابەزن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ژن و مێردێکى تێدایە و گومانى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنایان لێ دەکرێت.

،

لەو بارەیەوە کۆمپانیاى Costa Crociereی گەشتیارى بڵاویکردووەتەوە، ئەو دوو هاوڵاتییە چینیە کە ژن و مێردن لە 25ى ئەم مانگە لەبەندەرى سافوناى ئیتاڵى چونەتە ناو کەشتییەکەوە، دواتر تووشى تاو ئاستەنگى لە هەناسەداندا بوون.

،

ڕونیشکراوەتەوە، لە چەند رۆژى رابردوودا کەشتییەکە چووەتە بەندەرەکانى مارسیلیاى فەرەنسا و هەردوو بەندەرى بەرشەلۆنە و باڵما دى مایۆرکا لە ئیسپانیا، ئەمڕۆ پێنج شەممە 30ی کانونی دووەمی 2020یس گەیشتووەتە بەندەرى تشیفیتافیکیاى ئیتاڵى لە باکورى رۆما.

،

وتەبێژى کۆمپانیاکە تەئکیدى کردووەتەوە، رێگە بەهیچ گەشتیارێک و تیمى کەشتیەکەش نادرێت دابەزن، تا پشکنینى تەواو بۆ ئەو ژن و مێردە نەکرێت و لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا هەموو شتێک یەکلایى دەبێتەوە.

،

بەپێى زانیاریەکان ئەو ژن و مێردە چینیە لە هۆنگ کۆنگەوە چونەتە ئیتاڵیا و پارێزگارى تشیفیتافیکیاش تەئکیدى کردوەتەوە کە بارودۆخەکە لەژێر کۆنگرۆڵدایە و سەرجەم رێوشوێنەکان دەگرنە بەر بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى کۆرۆنا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل