fbpx
Shadow Shadow

شەش فیل لە هەوڵی ڕزگارکردنی یەکتردا گیانیانلەدەستدا

16:19 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە تاڤگەیەکی باشوری تایلەند شەش فیل کەوتنەخوارەوە و گیانیانلەدەستدا دوای ئەوەى هەوڵیانداوە یەکتر ڕزگاربکەن.

.

ڕووداوەکە لە پارکی نیشتمانی باشوری تایلەند ڕوویداوە، بەرپرسان دەڵێن، کاتێک بێچووە فیلێک لە سەرەوەى تاڤگەکە خلیسکاوە و کەوتووەتە خوارەوە، چەند فیلێکی تر هەوڵیانداوە ڕزگاری بکەن بەڵام ئەوانیش تیاچوون.

.

بەرپرسانى تایلەندی دوو فیلی تریان لە قەدپاڵی چیایەک لە نزیک تاڤگەکە دۆزیوەتەوە و ڕزگاریان کردوون.

تاڤگەکە ناوبانگێکی باشی نییە لە تایلەند و بە “کەوتنى دۆزەخ” ناسراوە، پێشتر چەندین ڕووداوی هاوشێوە تۆمارکراون، ساڵی 1992 هەشت فیل لەو تاڤگەیەوە کەوتنەخوارەوە و گیانلەدەستدا.

.

دوای ئەوەى بەرپرسانی پارکی نیشتمانی تایلەند و پۆلیس گەیشتوونەتە سەر ڕووداوەکە، دوای سێ کاتژمێر لاشەى فیلە سێ ساڵانەکەیان دۆزیوەتەوە و لاشەى پێنج فیلەکەى تریان لەنزیک ئەوەوە هەڵگرتووەتەوە.

ئیدوین ویک، دامەزرێنەری دەزگای دۆستانی ئاژەڵە کێوییەکانی تایلەند بە بی بی سی وتووە، مانەوەى هەر فیلێکی تر لەو خێزانە کە بەجێماوە سەختە چونکە ئەوان پشت بە یەکتر دەبەستن بۆ خۆپاراستن و پەیداکردنی خواردن.

.

ئیدوین وتیشی، “ئەو ڕووداوە وەک ئەوە وایە نیوەی خێزانەکەت لەدەست بدەیت، ناتوانین هیچ شتێکیش بکەین، چونکە ئەوە سروشتە.”

.

نزیکەى حەوت هەزار فیل لە تایلەند ماون کە زیاتر لە نیوەیان لە شوێنێکى داخراوی پارکی نیشتمانی تایلەنددا دەژین.

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل