fbpx
Shadow Shadow

شارەوانى بەخێویان دەکات

شێڵتەر بۆ سەگە بەرەڵاکانى سلێمانى دروستدەکرێت

14:41 دوو شه‌ممه‌ 23 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

قایمقامیەتى سلێمانى دەیەوێت لەڕێگەى دروستکردنى شێڵتەرێک بۆ کۆکردنەوەى سەگە بەرەڵاکانى سلێمانى، گرفتى بڵابوونەوەى ئەو سەگانە لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان چارەسەر بکات.

.

ئەو پێشنیازە ئەمڕۆ سێ شەممە 23ى ئەیلولى 2019 لەکۆبوونەوەیەکى نێوان قایمقامی سلێمانی لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەكان رێكخراوەكانی ئاژەڵدۆستی تاوتوێکرا.

.

ئاوات محەمەد، قایمقامى سلێمانى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند “بەهۆی زۆربونی ژمارەیانەوە سەگی بەرەڵا بووەتە هۆی دروستبونی مەترسی لەسەر ژیان و تەندروستی هاوڵاتییان و لە ماوەی رابردووشدا چەندین حاڵەتی نەخوازراو بەهۆی پەلاماردانی سەگ لە چەند گەڕەكێكی سلێمانی تۆمار كراوە”.

.

وتیشى “هەرچەندە یاسا بەركارەكان رێگەیداوە ئەو دیاردەیە لەرێگەی كوشتنی سەگ چارەسەر بكرێت، بەڵام وەك قایمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ ئەو رێگەیەدا نین و پێمان وایە پێشێلكردنی مافی ئاژەڵانەوە و رێكخراوەكانی بوارەكەش هەمان بۆچونیان هەیە”.

.

دەربارەی گرتنەبەری رێوشوێنی تر بۆ چارەسەركردنی دیاردەی سەگی بەرەڵا، ئاوات محەمەد ڕونیکردەوە “سەرقاڵی پڕۆژەیەكین كە بۆچونی زۆرینەی لایەنەپەیوەندیدارەكان و رێكخراوەكانی پاراستنی مافی ئاژەڵانی لەگەڵدایە ئەویش كۆكردنەوەی هەموو سەگە بەڕەڵاكان لە “پاناگە” یان شوێنێكی تایبەت و لەرێگەی تیمی تایبەتەوە سەرپەرشتی بكرێن”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ دابینكردنی خۆراك سود لە پاشماوەی خۆراكی چێشتخانەو رێستۆرانتەكان وەردەگیرێت .

.

قایمقامی سلێمانی جەختیکردەوە، پێویستە حكومەتی هەرێم لە ئاستێكی باڵادا بێتە سەر هێڵ بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی دیاردەی سەگی بەرەڵا كە بووتە هۆی هەراسانكردنی هاوڵاتییان .

شێڵتەر بۆ سەگە بەرەڵاکانى سلێمانى دروستدەکرێت

بەپێی پلانەکە سەرەتا سەگەكان لە رێگەی تیمەكانی شارەوانییەوە و لەرێگەی دەرزی بێهۆشكەر  لەو شوێنە كۆدەكرێنەوە كە مەرجە دور بێت لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان، هەنگاوی دواتر دابینكردنی خۆراك و چاودێری تەندروستی دەبێت لەرێگەی پزیشك و تیمەكانی ڤێترنەری.

.

نەوشیروان دەلۆیی پسپۆڕى ڤێتێرنەرى کە بەشدارى کۆبوونەوەکەى کردووە ڕایگەیاند “سەگە بەرەڵاکان لە شێڵتەرێکدا دوور لە شار کۆدەکرێنەوە، نێرو مێیان جیادەکرێنەوە، شارەوانى لەڕێگەى قەسابخانە و کوشتارگە و ڕێستۆرانتەکانەوە خواردنیان بۆ ئامادە دەکات و بەخێو دەکرێن”.

.

وتیشى “چەند ئۆتۆمبیلێک بە چەکى بەنجەوە ئامادە دەکرێن تا بچنە ئەو گەڕەکانەى سکاڵایان هەیە لەبارەى بوونى سەگى بەرەڵاوە تا سەگەکان بەنج بکرێن و ببرێنە ئەو شێڵتەرە، تیمەکانى ڤێتێرنەریش چارەسەرى پێویست بۆ سەگەکان دەکەن”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل