fbpx
Shadow Shadow

شیکەرەوەیەکى سیاسیی ئەمریکى: ترەمپ سیاسەتى دەرەوەى فرۆشتوە

19:28 هه‌ینی 15 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

شیکەرەوەیەکى سیاسیی دیارى ئەمریکا، ڕەخنەى توند لە سیاسیەتى دەرەکى ترەمپ دەگرێت و دەڵێت، “ترەمپ سیاسەتی دەرەوەى ئەمریکاى فرۆشتوە”.

,

فەرید زەکەریا، شیکەرەوەى سیاسی و پێشکەشکارى بەرنامەى جی پی ئێس لە تۆڕى سی ئێن ئێن، لەبارەى پێشوارى ترەمپ لە ئەردۆگان و سیاسیەتى بەرامبەر ڕوداوەکانى سوریا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکاى “فرۆشتوە”، وەک ڕەخنەیەک لە پێشوازییەکەى لە ئەردۆگان بۆ کۆشکى سپی.

,

زەکەریا ئەوەشى وتوە: “سەرۆکى ئەمریکا هێزەکانى لە سوریا کشاندەوە، دەبوایە پارێزگارى لەو بەشەى سوریا بکردایە بەرامبەر تورکیا نەک ڕێگەى بدات داگیرى بکات، ئێستاش دەیەوێت بیانو بهێنێتەوە و دەڵێت کوردانى سوریا کە لەگەڵ ئەمریکا شەڕى داعشیان کرد خۆیان تیرۆرستن وەک ئەوەى ئەردۆگان بەردەوام وا دەڵێت”.

,

ئەو شیکەرەوە سیاسییە ئەمریکییە ئەوەشى خستوەتەڕو: “ئێمە هەرگیز بەوە ڕازى نەبوین کە بەرامبەر کوردانى هاوپەیمانمان کراوە، بەڵام ترەمپ هەموو ئەو سیاسەتە دەرەکییەى خستە ژیر پێ، نەک تەنها هاوپەیمانە کوردەکان بەڵکو وەزارەتى بەرگرى ئەمریکاش کە لەگەڵ ئەو گروپانە مامەڵەى دەکرد ئەوانیشی پشتگوێخست، ئەو هەنگاوەى ئەمریکاش ماناى وایە کە سوپاى ئەمریکا مامەڵەى لەگەڵ تیرۆریستاندا کردووە”.

,

ئاماژەى بەوەشکردووە: “ترەمپ مامەڵە لەگەڵ کەسانێکى وەک ئەردۆگان دەکات و سیاسەتى ڕادەست دەکات، وە پێی دەڵێت، چیتان دەوێت منیش لە گەڵتانم، ئەردۆگانیش، ئەو گروپە کوردانە بە تیرۆریست ناودەبات کە ئەمریکا کارى لەگەڵ کردوون، لەکاتێکدا حکومەتى ئەمریکاش دەزانێت ئەوان تیرۆرست نین، بەڵام ترەمپ لەو مامەڵەى لەگەڵ ئەردۆگان ئەوە دەسەلمێنێت کە هەمان ڕاى ئەوى هەیە”.

,

چوارشەممەى ڕابردوو ئەردۆگان گەیشتە کۆشکى سپی و بە شێوەیەکى گەرموگوڕ لەلایەن ترەمپەوە پێشوازى لێکرا، سەرۆکى ئەمریکا بە دۆستى خۆى ناوى برد.

,

لەکاتى گەیشتنى بە کۆشکى سپى، کوردانى دانیشتوى ئەمریکا خۆپیشاندانێکى جەماوەرییان لە بەردەم کۆشکەکەدا ئەنجامدا و ئەردۆگانیان بە تیرۆرست ناوبرد.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل