fbpx
Shadow Shadow

شیعه‌كان داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.. كورد له‌گه‌ڵی نییه‌ [تایبه‌ت]

12:50 پێنج شه‌ممه‌ 02 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

 

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هەتاوەکو ئێستا هیچ پڕۆژەیەک نەهاتووەتە پەرلەمانی عێراق كه‌ داوای ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كان بكات له‌ عێراق.

.

هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”له‌لیژنه‌كه‌ی ئێمه‌دا ژمارەیەکی زۆر ئەندامی فراکسیۆنە شیعەکانی تێدایە کە ئەوان بانگەشە بۆ دەرکردنی ئەمریکا دەکەن، بەڵام ئەو بابەتە تەنها لە میدیاکانەوە باس دەکەن و خۆشیان باوەڕی پێ ناکەن”.

.

وتیشی :”لە دانیشتنی 30ی کانونی یەکەمی 2019 کە هەموان دەیانزانی نیسابی یاسایی تەواو نەبوە ژمارەیەک پەرلەمانتاری شیعە لەناو پەرلەماندا دروشمی “ئەمریکا بۆ دەرەوە”یان دەوتەوە، بەڵام ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەمووان دەزانن ئەمریکا و سوپاکەی پێویستییەکی زۆر گرنگن بۆ عێراق و ئەوان هەماهەنگیکار و یاریدەدەری عێراقن بۆ ڕێکخستنەوەی سوپاکەی و هەروەها یارمەتییەکی زۆری عێراقیان داوە لە شەڕی تیرۆردا و لە ئێستاشدا مانەوەیان گرنگە و ناشبێت ڕۆڵ و پێگەی ئەمریکا لەناوچەکە لەبەرچاو نەگرین”.

.

کەمال ئاغا جه‌ختی كرده‌وه‌، ئەو داوایەی کە هەیە تەنها داوای بەشێک لە فراکسیۆنە شیعەکانە و کورد و سونە لەگەڵی نیە و شیعەکانیش لەم دۆخەی ئێستەدا وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشەکەی قائیم داوای کردنە دەرەوەی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.

.

 

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 2ی کانونی دووەمی 2020)، هاوپەیمانی بینا کە بەشێکە لە باڵی سیاسی حەشدی شەعبی و حزبوڵا‌ی عێراقی ڕایگەیاند :”عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق بەڵێنی بە لایەنگرانی حەشی شەعبی داوە کە کار دەکەن بۆ کردنەوەی دەرەوەی سوپای ئەمریکا لە عێراق و بەو بەڵێنە لایەنگرانی حەشدی کشاندوەتەوە لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ئێمەش لە پەرلەمانەوە کار بۆ دەرکردنی ئەمریکییەکان دەکەین”.

.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كورد روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بێتو داواكارییه‌كی له‌و جۆره‌ بێته‌ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و كات دۆسیه‌ی كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌ و باره‌گاكانی توركیاش له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی كورد سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان چه‌ندین جار داوایان كردووه و له‌و باره‌یه‌وه‌ نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌ هەڵوێستەکانی حکومەتی عێراق و هەرێم و پەرلەمانی عێراق.

.

هه‌رێم كه‌مال ئاغا رونیكرده‌وه‌، لە ئێستادا تورکیا ژمارەی بنکە و بارەگاکانی سوپاکەی زیاد کردووه‌ و زیاتر لە 28 بارەگای گەورەیان هەیە لە هەولێر و دهۆک و موسڵ و باشیک و ژمارەی ئۆپراسیۆنەکانیشی زیاد کردوە.

.

گومانی ئه‌وه‌شی هه‌بوو كه‌ حکومەتی عێراق و حکومەتی تورکیا بە جۆرێک لە جۆرەکان ڕێککەوتنی کردبێت لەگەڵ تورکیا بۆ ئەوەی بێدەنگ بێت بەرامبەر ئۆپراسیۆن و هێرش و پەلامارەکانی له‌ناو خاكی كوردستان و زیادکردنی ژمارەی بنکەکانی و بۆ  له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه‌ “ماوەی پێنج مانگ دەبێت پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی عێراقیش هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان دەرنەکردوە لەسەر پێشێلکاری و بۆردمانە ئاشکراکانی تورکیا”.

.

“لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا کە سوپاسالاری عێراق چووە تورکیا و لەگەڵ سوپاسالاری تورکیا کۆبوەوە رێککەوتنیان کردوە و بەبۆچونی من لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە عێراق بێدەنگ بێت بەرامبەر کوشتنی گوندنیشنانی کورد و بۆردومانی باخ و باخات و زەویوزاری هاووڵاتیان” هه‌رێم كه‌مال ئاغا وای وت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل