fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

شیرین ئەمین: هێزە ئەمنییەکان پێڵاویان کردە دەمی خۆپیشاندەرێکی سەیدسادقەوە

14:56 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

خۆپیشاندانەکانی قەزای سەیدسادق بۆ داواکردنی خزمەتگوزارییەکان گرژی تێکەوت و پەرلەمانتارێک ئاشکرایكرد، جگە لە هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران، سوکایەتی زۆریشیان پێکراوە و “پێڵاو خراوەتە دەمی خۆپیشاندەرێکەوە”.

.

شیرین ئەمین، ئەندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراکسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە :”دوای ئەوەی ئەمڕۆ (دوشه‌ممه‌) ژمارەیەک لە دانیشتوانی قەزای سەیدسادق جارێکی دیکە ڕژانە سەرشەقام لەپێناو نەبونی خزمەتگوزاری و داواکردنی مافی ڕەوایان، بەڵام مەخابن جارێکی دیکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ھێرشی توند کرایە سەر خۆپیشاندەران”.

.

ئاماژەی بەوەکرد :”یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندەران بەناوی زانا عەلی سوکایەتییەکی زۆر بە کەرامەتی کراوە و دڕندانە لەلایەن پیاوانی دەزگا ئەمنییەکانەوە پێڵاو خراوەتە نێو دەمییەوە کە ئەمە بەتەواوەتی دژی بنەماکانی مافی مرۆڤە، کە بەو شێوازە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکرێت”.

.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر پیاوانی دەزگا ئەمنیەکان لە سەروەت و ماڵ و منداڵی بەرپرسان نەترسن ناچن وا لە رۆڵەیەکی ئەم نیشتمانە بریندارە بکەن کە تەنها داوای مافی ڕەوای خۆی و ئەوانی کردووە.

.

بە وتەی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان :”زانا عەلی یەکێکە لە بریندارەکانی 17 شوبات و ڕۆژانی دوایی بە ئێستاشەوە پێویستی بەچارەسەری درێژخایەن ھەیە، بەڵام خاوەن کەسایەتی و نەفسێکی بەرزە و سەرەڕای ئەوەی ڕۆژنامەنوس بووە بۆدابینکردنی بژێوی ژیانی لەسەر عارەبانە میوە و سەوزە دەفڕۆشێت، بۆیە ئەو مامەڵەی ھێزە ئەمنییەکان زۆر ناڕەوایە شیاوی بێدەنگ بون نییە”.

.

شیرین ئەمینی هاوسەری شەهید کاوە گەرمیانی باسی لەوەكرد :”پشتگیری و پشتیوانی بۆ خۆپیشاندەران دەردەبڕین لەپێناو زامنکردنی مافی ڕەوایان و لەئاست ئەو ناعەدالەتی و بەرپاکردنی زوڵمە بێدەنگ نابین کە لە بەرامبەر خۆپیشاندەران بەرپا کراوە”.

.

لە خۆپیشاندانەکەدا، هاووڵاتیانی قەزای سەیدساق، داوای باشبونی دۆخی کارەبا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک چاککردنی ڕێگا و بانەکان و سوتەمەنییان کرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل