Shadow Shadow

 شۆکى سەماى کچەکانى یاریگاى کەربەلا پیاوانى ئاینى و سیاسى عێراقى بەرنەداوە

21:26 هه‌ینی 02 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرەڕاى تێپەڕبوونى چەند رۆژێک بەسەر مەراسیمى کردنەوەى پاڵەوانێتى تۆپى پێى رۆژئاواى ئاسیا و سەماکردنى چەند کچێک لەناو یاریگاکەى شارى کەربەلا، بەڵام هێشتا مشتومڕەکان لەو بارەیەوە گەرمە و پێناچێت وا بە ئاسانى کۆتایى بێت.

.

 

رۆژى 30ى تەموزى 2019، لەتەلەفزیۆنی فەرمی عێراقەوە، مەراسیمی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا پەخشکرا کە لە پارێزگای کەربەلا لە باشووری عێراق بەڕێوەچوو.

.

لەمەراسیمەکەدا دەرکەوتنى سێ ژن بە جلی ڕەنگا و ڕەنگەوە و بەبێ پۆشینى لەچک و ژەنینى مۆسیقا و سەماکردنیان بووە هۆى مشتومڕێکى زۆر و توڕەبوونى پیاوانى ئاینى ئەو شارە و سیاسەتمەدارانى ئەو شارە و وەک بێڕێزییەک بەرامبەر پیرۆزى ئەو شارە لێکدرایەوە.

 

 

 

کاردانەوەی ئەو کەسانە، دژی ئەو ژنانە لە یاریگای کەربەلا وەک خۆیان دەڵێن بە هۆی ئەوەوە بووە  کە “بەبێ لەچک” دەرکەوتوون و سەمایان کردووە، کە ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە لەو شارە پیرۆزە، قەدەغە و رێگەپێنەدراوە.

.
نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، و سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی عێراق، لەبارەی مەراسیمەکەوە وتی “کەربەلا شوێنێکی پیرۆزە و نابێت جێگای ئەم جۆرە چالاکیانە بێت”.

.

داواشیکرد لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو مەراسیمە درووست بکرێت و لێکۆڵینەوە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش بکرێت.

.

لەلایەکی دیکەشەوە دیوانی وەقفی شیعی عێراق و دامەزراوەی خێرخوازی عێراق لە بەیاننامەکانیاندا لەو باوەڕەدا بوون دەرکەوتنی ژنەکان لێدان بووە لە پیرۆزی ئاینی کەربەلا، لەگەڵ ئەوەش بەرپرسانی کەربەلا و پارێزگار، ڕێکخستنی مەراسیمەکەیان خستۆتە ئەستۆی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق.

.

هاوکات ئەمڕۆ، (هەینی، 2ى ئابی 2019)،  نوێنەری عەلی سیستانی،  مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەکان، لە وتاری هەینی لە شاری نەجەف بە توندی ئیدانەی ئەو کارەی کرد و  داوای کرد بە زووترین کات وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لە کارەکەی دووربخرێتەوە.

.

هەرچەند زۆرترین کۆمێنت بە شێوەیەکی نەرێنی دژ بە مەراسیمی کردنەوەی پاڵەوانێتیەکە، لە لایەن کەسایەتییە ئاینییەکان و سیاسیەکانی شیعەوە بووە، بەڵام لەلایەکی دیکەوە ئەم ڕووداوە  بووەتە دەرفەتێکی باش بۆ هاووڵاتیانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان،بۆ گاڵتەپێکردن و هێرشکردنە سەر ئەو سەرکردانەی کە تانەیان لە مەراسیمەکە داوە. بەجۆرێک بە کارهێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانە لە هەموو کۆمێنت و پۆستەکانیاندا ئەو سەرکردانەیان بە  گەندەڵکار و عەیبە وەسف کردوە.

.

ئاماژەشیان بەوەکردوە کە ئەو سەرکردانە  چەندین کاری ناشرین و قێزەونیان لە پشت پەردەوە ئەنجامداوە ، ئێستاش دەیانەوێت بەم جۆرە تانەو ڕەخنانە کارەکانی خۆیان پەردەپۆش بکەن.

.

پاڵەوانێتی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا بە بەبەشداری 9هەڵبژاردە وەک هەڵبژاردەکانی بەحرێن، عێراق، ئەردەن،کوەیت، فەڵەستین، سعودییە، سوریا، یەمەن،لوبنان، لە وڵاتی عێراق کرایەوە.

 

.

 شۆکى سەماى کچەکانى یاریگاى کەربەلا پیاوانى ئاینى و سیاسى عێراقى بەرنەداوە

 شۆکى سەماى کچەکانى یاریگاى کەربەلا پیاوانى ئاینى و سیاسى عێراقى بەرنەداوە

 شۆکى سەماى کچەکانى یاریگاى کەربەلا پیاوانى ئاینى و سیاسى عێراقى بەرنەداوە

 شۆکى سەماى کچەکانى یاریگاى کەربەلا پیاوانى ئاینى و سیاسى عێراقى بەرنەداوە

 شۆکى سەماى کچەکانى یاریگاى کەربەلا پیاوانى ئاینى و سیاسى عێراقى بەرنەداوە

 شۆکى سەماى کچەکانى یاریگاى کەربەلا پیاوانى ئاینى و سیاسى عێراقى بەرنەداوە

 شۆکى سەماى کچەکانى یاریگاى کەربەلا پیاوانى ئاینى و سیاسى عێراقى بەرنەداوە

 شۆکى سەماى کچەکانى یاریگاى کەربەلا پیاوانى ئاینى و سیاسى عێراقى بەرنەداوە

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل