fbpx
Shadow Shadow

شۆڕشی ڕۆژاڤا دوای هەشت ساڵ.. دوورکەوتنەوە و هەڵەتێگەیشتنی گەورە

16:19 چوار شه‌ممه‌ 13 ئادار 2019
article image

 

 

رۆستەم مەحمود

 

 

 

8  ساڵ تێپەڕی وبۆچونی كوردانی سوریا سەبارەت بە ڕژێم وكەشی فراوانی سوریا لە ڕوی سیاسی وكۆمەڵایەتیدا گوڕانكاری بەرچاوی گەورەی بە خۆوە بینیووە.

 

مێژووی نوێی سوریا هیچ كاتێك ئاوێتەبوونی سیاسی و كۆمەڵایەتی كوردانی ئەو وڵاتەی بە خۆیەوە نەبینیوە لەگەڵ سوریا، تا لە 20 ئایاری 2011 و لەكاتی خۆپیشاندانەكانی گەلی سوریا ولە (هەینی ئازادی) كە چالاكوانان وایان ناونابوو، هەموو ئامادەبوانی خۆپیشاندانەكە و بە تێکڕای بەشداربوان و بەدەنگی بەرز هوتاف و دروشمیان بەرزكردبووە و دەیان وت “بڕوخێ ڕژێم”.

 

ئەو ڕۆژانە دەریان خست كە كوردانی ڕۆژئاوا دەست لە ناودەست لەگەڵ هەموو پێكهاتەكانی تر بەشداری شۆڕشی سوریا دەكەن و كەشێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ڕۆحیی فراوان هەیە كۆیان بكاتەوە لەگەڵ هاوەڵە سورییەكانیان و بە تایبەت لە خاڵی “گەل دەیەوێت ڕژێم بڕوخێت”.

 

 

ئەندام و لایەنگرانی كۆمەڵگای كوردانی سوریا لە ناخدا هەستێكی قوڵی بێئومیدیان لا دروست ببوو لە هێزەكانی ئۆپوزسیۆنی سوریا بەو پێیەی هەڵویست و وتارەکانیان هاوشێوەی وتە و هەڵوێستی تورکیا بوو بە بەرامبەر بە كوردەكان. ئەوان نمونەی ڕوداوەكانی عەفرین دەهێنەوە كاتێك بە ئاشكرا و بە بەرچاوی هەموو دنیاوە پێشێلكاری بەرامبەر هاوڵاتیانی سیڤیل ئەنجامدەدەن و ئازاری ئەو كەسانە دەدەن كە دەگەڕێنەوە عەفرین و خۆیان ڕادەستی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا دەكەن كە سەرپەرشتی ئەو ناوچەیە دەكات و پاڵپشتی سەربازی و سیاسی و هەواڵگری لە وڵاتی توركیاوە وەردەگرێت.

 

لە ئێستادا زۆرینەی كوردانی سوریا گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە ڕژێمی سوریا “دیمەشق” هەر بەردەوامە و ڕوخاندنی زۆر قورس بووە و لە توانای زلهێزە هەرێمایەتی و جیهانییەکانیشدا نییە، ئەوانیش بۆچونیان گۆڕا لە پرسی ڕوخاندنی ڕژێمی، تا كار گەیشتە ئەوەی بەشێكی فراوان لە ئۆپۆزسیونی سوریا ڕێككەوتن لە ڕژێمی دیمەشقدا ببەستن .

 

دەبێت كورد ئەوە بزانێت كە ئەوان لایەنی لاواز و بێدەسەڵاتن لە سوریا و دەبێت هەوڵەكانیان و سیاسەتیان توند نەبێت لەگەڵ دیمەشقدا، هەروەها نەرمیش نەبن و مافەكانیان پشتگوی نەخرێت،  پێویستە كار بكەن لەگەڵ هەردوو بەرەی سوریادا؛ ڕژێم و ئۆپۆزسیۆن بەئامانجی مانەوەیان.

كۆمەڵێك هۆكاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و بابەتیانە بوونی هەبوو لە ساڵی یەكەمی شوڕشی سوریادا كە وای كردبوو كوردەكان لە لوتكەی تێكەڵاویدا بژین لەگەڵ سوررییەکاندا بە هەموو ڕەنگ و پێکهاتەکانییەوە، هەمان هۆكاری بابەتی وای كرد دوركەوتنەوە و بێئومێدی و لیكتێنەگەیشتن ڕوبدات لە نێوان كوردان و پێهاتەكانی تری شۆڕشی سوریا.

 

بەدرێژایی دەسەڵاتی حافز ئەسەد سەرۆک كۆماری پێشوی سوریا كوردەكان لە بارودۆخێكی خراپی دیكتاتوریدا دەژیان، بەجۆرێک بێ بەشی كردبوون لە پەیڕوكردنی هەموو چالاکییەکی ڕۆشنبیری و ئابوری، تا كار گەیشتبووە ئەوەی بە سەدان هەزار هاوڵاتی كورد مافی وەرگرتنی ڕەگەزنامەی سورییان نەبێت، بۆیە سیاسەتی لەناوبردنی كوردانی سوریا ساڵانێكی درێژی خایاند، لە ڕوداوەكانی قامیشلوی بەهاری 2004 بە ئاشكرا بەدی دەكرا، كاتێك ڕژێمی سوریا بە هەموو شێوەیەك كەوتە گیانی كوردەكان و لەناوبردنی هەر سەرهەڵدانێكی كورد بۆ کەمێك ئازادی.

 

لە دوای ڕووداوەكانی 2003 وە و ئەو پێشكەوتنانەی كوردانی باشور بەخۆیانەوە بینی لە هەموو ڕویەكەوە ڕژێمی سوریا دەترسا پریشکی كوردەكانی عێراق بگاتە لای، بەڵام سیاسەتی توندی دیمەشق ڕێگریكرد لە هەموو هەناسەیەك، باشیش دەیزانی كە پێكهاتەی ناوخۆی كوردەكانی وڵاتەكەی زۆر بەهێز و پتەوە و ئەستەمە بتوانرێت ئەم پێكهاتەیە پەرتەوازە بكات، هەروەها دەیزانی كە هەندێک لە رێكخراوە نهێنیەكانی سوریا پاڵپشتی و یارمەتی لە هاوەڵە كوردەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق وەردەگرن.

 

 بەدرێژایی ساڵەكانی 2004 تا 2011 كوردەكان بەشێك بوون لە ژیانی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، هەروەها هاوبەش بوون لە پێكهێنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی دیمەشق و پلەی باڵایان وەرگرت لە بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی نیشتمانی ئوپوزسێونی سوریا، هاوکات گەنجەکانیان بەشدارییەكی بەرچاویان هەبوو لە گشت خۆپیشاندنەكاندا بە تایبەتی ئەوانەی كە لە ناوچەكانی دیمەشق و حەلەب و شارە كوردنشینەكان ساز دەكرا.

 

لە بەرامبەردا هێزەكانی ئۆپۆزسێون بۆ یەكەمجارلە كارو وتار بەرنامەکانیاندا پرسی كوردیان لە سوریا باس کرد، بەڵام لە ساڵی دووەمی شۆڕشدا ڕژێمی سوریا توانی كوردەكان لە هێزەكانی ئۆپۆزسێون دووربخاتەوە لە ڕێگای بەستنی ڕێكەوتنامەیەكەوە لەگەڵ حزبی یەكیتی دیموكرات-پەیەدە، ودوای ئەو ڕێكەوتنەش ڕژێمی سوریا دەستبەرداری بەشێكی زۆری ئەو ناوچانەبوو بۆ پەیەدە.

 

 

لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانە لە ناوەڕۆكی كێشەی سوریا لە ڕزگاربوون لە دەسەڵاتی دیمەشق و دروستكردنی حكومەتێكی دیموكراتی لە وڵات گۆڕا بۆ پرسێكی هەرێمایەتی زۆر ئاڵۆز و تێكەڵاوبوونی بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی هەرێمایەتی بە تایبەت ئێران و توركیا.

هەموو ئەو گۆڕانکاریانە كوردانی سوریای خستە تەنگەژەی دوژمنایەتی هەموو ئەو وڵاتانەی كە هاوئاوازبوون لەگەڵ توركیا بۆ پەیڕەوكردنی سیاسەتی دژ بە مافەكانی كورد لە ناوچەكە و لە هەر ناوچەیەكی جوگرافیدا بێت، تا كار گەیشتە ئەوەی هەموو هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن لە دژی کوردەکان دەوەستانەوە .

 

كوردەكانی سوریا زۆریان تاڵی چەشت لەو گۆڕانكاریانەی شۆڕش جا بەهەر كارێكی سیاسی ئاشتیانە بێت دژی ڕژێمێكی داپڵۆسێنەر یان لە ڕێگای شەڕی ناوخۆ و بەتایبەت لەسەر دەستی ڕژێمی سوریا و گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکان.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل