Shadow Shadow

شۆفێران لە سۆشیاڵ میدیاوە یەکتر لە کامێراکانى هاتوچۆ ئاگاداردەکەنەوە

15:16 چوار شه‌ممه‌ 17 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

کامێرای چاودێری هاتوچۆ، بەرپرسانی هاتوچۆی هەرێم وەک کۆنتڕۆڵکردنی خێرایی و کەمکردنەوەى ڕووداوەکانى هاتوچۆ لێی دەڕوانن و بەشێک لە شۆفێرانیش وەک هۆکارێک بۆ کۆکردنەوەى پارە لەلایەن حکومەتەوە دەیبینن.

کێشەى شۆفێران لەگەڵ کامێراکانى هاتوچۆ وای لێهاتووە، چەندین ڕێگا دەگرنەبەر بۆ دۆزینەوە و خۆدزینەوە لەو کامێرانە، لە ماوەى ڕابردوودا لە سۆشیاڵ میدیا چەندین گروپ و لاپەڕەى تایبەت کراونەتەوە تاوەکو شۆفێران یەکتر ئاگاداربکەنەوە لە شوێنی کامێراکان بۆئەوەى شۆفێرانی تر بیانبینن.

شۆفێران لە سۆشیاڵ میدیاوە یەکتر لە کامێراکانى هاتوچۆ ئاگاداردەکەنەوە

ئەو گروپانە بە ڕادەیەک چالاکن کە هەندێکیان لە یەک خولەکدا سێ تا چوار ئاگادارکردنەوەى تێدایە و بە بەردەوامى شۆفێران چاودێری دەکەن، زۆرجار بە نامەى دەنگی و هەندێجاریش بە وێنە شوێن و کاتی کامێراکە دیاری دەکەن.

لەبارەى هەڵوێستی وەزارەتى ناوخۆ بەو گروپانە، کاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە ناس کوردی وت، پێویستە شۆفێران ئەوەندەى سەرقاڵی ئەو جۆرە گروپانەن، خۆیان بە پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە سەرقاڵ بکەن و تیژڕەوی نەکەن.

.شۆفێران لە سۆشیاڵ میدیاوە یەکتر لە کامێراکانى هاتوچۆ ئاگاداردەکەنەوە

کاروان محەمەد وتیشی، وەزارەتى ناوخۆ لەڕێگەى لیژنەکانی قایمقامییەتەوە ڕێگری لە فرۆشتنی ئامێری دۆزینەوەى کامێراکان دەکەن بەڵام هیچ ڕێکارێکیان لەبارەى ئەو گروپانەوە نەگرتووەتەبەر.

هاوکات فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە ناس کوردی وت، “هەندێک شت هەیە قەدەغە ناکرێت و ئێمەش دەمانەوێت شۆفێران ئاگاداربن و هیچ کێشەمان نییە لەگەڵیدا.”

فازڵ حاجی وتیشی، “ئێمە پێش کامێراکان هێمامان داناوە و شۆفێر پێویستى بەوە نییە لە گروپەکانەوە بیدۆزنەوە، ئەوان دەتوانن ئاگایان لە هێماکان بێت.”

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل